کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە سێمینارێکدا، پرسی کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان تاوتوێ کرا

11:42 - 27 خەرمانان 2719

کوردستان میدیا: شاندێکی کۆمیتەی حیزبی دێموکرات لە وڵاتی بێلژیک، لە سێمینارێکی سیاسیی تایبەت بە پرسی کورد لە کوردستانی ڕۆژئاوا، بەشداریی کرد.

ڕۆژی یەکشەممە، ڕێکەوتی ٢٤ی خەرمانانی ١٣٩٨ی هەتاوی، شاندێکی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە لە وڵاتی بێلژیک، بە سەرپەرستیی مامۆستا ''بەھا ئیبراھیمی''، لە سێمینارێکی سیاسی کە لە لایەن نوێنەرایەتیی " ئەنەکەسە'' لە یەکیەتیی ئورووپادا ڕێکخرابوو، بەشدارییان کرد.

لەو سێمینارەدا باسێکی چڕوپڕ لە لایەن ''محەممەد ئیسماعیل''، ئەندامی ئەنجومەنی نیشتمانیی کوردستان "ئەنەکەسە"، لەسەر ھەڵوێستی کورد و پێشکەوتنی کورد و ڕۆڵی ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد لە سووریا و ھاودەنگی و ھاوھەڵوێستیی کورد و دەسکەوتەکانی لە یەکڕیزی لە کۆڕ و کۆبوونەوە نێونەتەوەیی و نێوخۆییەکان لە ڕۆژئاوا بەرز نرخاند و ڕۆڵی وڵاتە زلھێزەکانیش وەک ئامریکا، ڕووسیا و فەرانسە، لەگەڵ ھاودەنگی و یەکگرتوویی نێوماڵی کوردی لە کوردستانی ڕۆژئاوا بە باش و کاریگەر زانی.

ناوبراو ھیواخواز بوو ھەوڵ بدرێت یەکڕێزی لە پارچەکانی دیکەی کوردستان بێتە ئاراوە.

پاشان، ''بەھا ئیبراھیمی'' باسێکی لە یەکڕێزی و ھاودەنگیی لایەنە سیاسییەکانی کوردستانی ڕۆژھەڵات کرد و باسێکی چڕوپڕی لەسەر پێکھاتنی ناوەندی ھاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ڕۆژھەڵاتی کرد و بە هەنگاوێکی مێژوویی دەستنیشان کرد.  

سمینارەکە بە ڕا و بۆچوون و پێشکەشکردنی پیشنیاری بەشداربووان کۆتایی پێھات.