کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە "فینلاند" دژی هێرشی ڕێژیمی ئێران بۆ سەر کوردستان خۆپیشاندانێک بەڕێوە چوو

12:17 - 29 خەرمانان 2721

ژمارەیەکی بەرچاو لە کوردستانییانی دانیشتووی وڵاتی فینلاند، خۆپێشاندانێکیان بۆ شەرمەزارکردنی هێرشەکانی ڕێژێمی ئێران بۆ سەر هێزی پێشمەرگە و ناوچە شاخاوییەکانی کوردستان بەڕێوە برد.

خۆپێشاندانەکە لە بارەگای وەزارەتی دەرەوەی فینلاند دەستی پێکرد و لەنێو شاردا بەرەو نوێنەرایەتی کۆمیسیۆنی

لە دەسپێکی خۆپێشاندانەکەدا لێژنەیەکی سێ کەسی بە نوێنەرایەتیی خۆپێشاندەران سەردانی وەزارەتی دەرەوەی "فینلاند"یان کرد و لەگەڵ خاتوو ''ڕیکا ئێلا'' بەرپرسی بەشی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست وەزارەتی دەرەوەی "فینلاند "دیداریان کرد و ڕاپۆرتێکی کورتیان لە مەڕ هێرشەکانی ڕێژێمی ئێران بۆ سەر کوردستان و ڕەوشی پێشێلکاریەکانی مافی مرۆڤ لە کوردستانی ڕۆژهەڵات پێشکەش کرد.

پاشان بڕیارنامەی خۆپێشاندەران بە نوێنەری وەزارەتی دەرەوە درا، نوێنەری وەزارەتی دەرەوەی فینلاند بەڵێنیی دا، هەتا داخوازی خۆپێشاندەران بە وەزیری دەرەوەی وڵات بگەیەنێت و پشتیوانی وڵاتی خۆی لە داخوازەکانی مافخوازانەی خۆپێشاندەران دەربڕی.

هەروەها دەستەیەکی نوێنەرایەتی خۆپێشاندەران سەردانی نووسینگەی کۆمیسیۆنی ئورووپا لە وڵاتی "فینلاند"ی کرد و لەلایەن خاتوو ''ماریا کۆکۆنێن'' سەرۆکی نووسینگە پێشوازیان لێکرا.

 لەو دیدارەدا وێرای کورتەڕاپۆرتێک لەسەر ڕەوشی کوردستانی ڕۆژهەڵات، بڕیارنامەی خۆپێشاندەران بۆ یەکیەتیی ئورووپا بە نوێنەری کۆمیسیۆنی ئورووپا درا و داوا کرا وڵاتانی ئورووپایی بە کەڵکوەرگرتن لە کاناڵەکانی دیپلۆماتیکی خۆیان زەخت بخەنە سەر ئێران بۆ ڕەچاوکردنی پەیمانەکانی مافی مرۆڤ.

ئەو خۆپێشاندانە کە لەلایەن ناوەندی هاوکاری حیزبە سیاسیەکانی کوردستانی ئێران ڕێک خرابوو، کوردانی هەرچوار بەشی کوردستان و نوێنەرانی نزیک بە تەواوی حیزبەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات بەشدار بوون.