کوردستان میدیا: خۆپیشاندانێکی بەرین دژی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران و هەروەها بۆ پشتیوانی لە خەڵکی ڕاپەڕیوی کوردستانی ڕۆژهەڵات، لە بەردەم باڵیۆزخانەی ڕێژیمی ئێران لە ئوسلۆی پێتەختی نۆروێژ بەڕێوە چوو.
ڕۆژی شەممە، ٢ی سەرماوەز، بە بەشداریی سەدان کەس لە کوردەکانی دانیشتووی وڵاتی نۆروێژ، خۆپیشاندانێک دژی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران و بۆ پشتیوانی لە خەڵکی ڕاپەڕیوی کوردستانی ڕۆژهەڵات، بەڕێوەچوو.
ئەو خۆپیشاندانە بەم شێوەیە بوو:
ــ پێشکەشکردنی سروودی ئەی شەهیدان لەلایەن هونەرمەند ''شێرکۆ مەریوانی''.
ــ پەیامی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات بە زمانی کوردی للایەن ''حەمزە ئاگووشی''.
ــ پەیامی کۆمیتەی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات بە زمانی کوردی لەلایەن ''سۆزان ئەحمەدی''.
ــ پەیامی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات بە زمانی فارسی لەلایەن ''مەنسوور عەزیزی''.
ــ پەیامی کۆمیتەی بەڕێوەبەریی خۆپیشاندان بە زمانی ئینگلیزی لەلایەن ''هەژیر شەریعەتی''.
ــ پەیامی کۆمیتەی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستان لە نۆروێژ، لەلایەن ''ئیسماعیل عەلیپوور''.
ــ پەیامی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەلایەن ''هەندرێن کەریم''.
لەو خۆپیشاندانەدا بەشداربووان لە کاتێکدا کە ئاڵای کوردستان بەسەر سەریاندا دەشەکایەوە، بە دانی کۆمەڵێک دروشم بە زمانەکانی کوردی، فارسی و نۆروێژی، پشتیوانیی خۆیان بۆ خۆپیشاندانەکانی شارەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات لە دژی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران دەربڕی و بڕیار وایە کە ئەو خۆپیشاندانانە درێژەیان هەبێت.