کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە نۆروێژ دژی ڕێژیمی ئێران خۆپیشاندان کرا

12:07 - 1 سەرماوەز 2719

کوردستان میدیا: خۆپیشاندانێکی بەرین بۆ پشتیوانی لە ڕاپەڕینی خەڵکی کوردستانی ڕۆژهەڵات، لە ئوسلۆی پێتەختی نۆروێژ بەڕێوە چوو.

ڕۆژی پێنجشەممە، ڕێکەوتی ٣٠ی خەزەڵوەر، لەسەر پێشنیار و داوای کۆمیتەی هاوکاریی هێز و لایەنەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات لە وڵاتی نۆروێژ، سەدان کەس لە کوردستانییان و کۆمەڵێکی بەرچاو لە ئێرانییەکانی ئەو وڵاتە، خۆپیشاندانێک لە بەر دەرکی وەزارەتی دەرەوەی نۆروێژ لە ئوسلۆ، بەڕێوە چوو.

ئەو خۆپیشاندانە بەم شێوەیە بوو:

پێشکەشکردنی سروودی ئەی شەهیدان

 پەیامی کۆمیتەی پێکهێنەری خۆپیشاندان بە زمانی کوردی

 پەیامی فارسیی کۆمیتەی پێکهێنەری خۆپیشاندان

 پەیامی کۆمیتەی هاوکاریی هێزە کوردستانییەکان لە وڵاتی نۆروێژ

 پەیامی کۆمیتەی پێکهێنەری خۆپیشاندان بە زمانەکانی ئینگلیزی و نۆروێژی

پەیامی ڕێکخراوی "ئوینگ کورد".

لەو خۆپیشاندانەدا، سەدان کەسی بەشدار بە دروشم بە زمانەکانی کوردی، فارسی و نۆروێژی، پشتیوانیی خۆیان بۆ خۆپیشاندانەکانی ئیران و کوردستان دووپات کردەوە.

هاوکات بڕیارە ڕۆژی شەممە لە بەر دەرگای باڵوێزخانەی ڕێژیمی ئێران لە ئوسلۆ کۆبوونەوەیەک بەڕێوە بچێت.

کۆمیتەی پێکهێنەری ئەو خۆپیشاندانە بریتین لە:

ـ حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ـ کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران

ـ حیزبی دێموکراتی کوردستان

ـ کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان

ـ پارتی ئازادیی کوردستان

ـ سازمانی خەباتی شۆڕشگێڕی کوردستان

ـ پارتی سەربەستیی کوردستان

ـ پارتی سەربەخۆیی کوردستان

- حیزبی چەپی ئێران (چریک فیدائی)، لقی نۆروێژ

- ڕێکخراوی "هەمبەستێگی" بۆ مافی مرۆڤ لە ئێران