کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە نیووزلەند خۆپیشاندانێک بۆ پشتیوانی لە خەڵکی کوردستان بەڕێوەچوو

10:56 - 4 سەرماوەز 2719

کوردستان میدیا: خۆپیشاندانێک بۆ پشتگیری لە ناڕەزایەتییەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات و ئێران، لە وڵاتی نیووزلەند، بەڕێوە چوو.

ڕوژی شەممە، ٢ی سەرماوەز، کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی نیووزلەند بەمەبەستی پشتیوانی کردن لە خۆپیشاندانەکانی خەڵکی ئێران و بەتایبەتی کوردستانی ڕوژهەڵات، خۆپیشاندانێکیان بەڕێوە برد.

لەم خۆپیشاندانەدا، بەیاننامەی ناوندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ڕوژهەڵات بۆ بەشداربوون خوێندراویەوە و دروشمەکان بە سێ زمانی کوردی، فارسی و ئینگلیزی دەوترانەوە.

هەروەها، نەتەوەکانی تری ئێرانیش لەم خۆپیشاندانەدا بەشداربوون.