کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە وڵاتی دانمارک سمینارێک بۆ بەرزڕاگرتنی یادی دکتور قاسملوو بەڕێوە چوو

11:33 - 19 پووشپەڕ 2722

لە ڕێکەوتی ۱٨ی پووشپەڕدا کۆمیتەی حیزبی دێموکرات لە دانمارک بە هاوکاریی کۆمیتە ناوچەی ئاڵبوڕگ سیمینارێکی بۆ "ئەلبۆرز ڕۆئین تەن" ئەندامی ناوەندی سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ڕێکخست.

سیمینارەکە بە سروودی "ئەی ڕەقیب" و خولەکێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدان دەستی پێکرد.

دواتر "ئیقباڵ ساڵح پور" بەرپرسی کۆمیتە ناوچەی ئاڵبۆڕگ پەیامی کۆمیتەی گشتیی وڵاتی پێشکەش کرد و ژیان و ڕۆڵی سیاسیی ڕێبەری نەمر دوکتور "قاسملوو"ی بەرز نرخاند.

دواتر "ئەلبۆرز ڕۆئین تەن" باسێکی لەسەر هزری نەتەوەخوازی و ڕۆڵی کاریگەری ڕێبەری نەمر دوکتور قاسملوو لە بزاڤی ئازدیخوازی باس کرد.

"ڕوئین تەن" لە باسەکەیدا ئاماژەی بە بیری کوردایەتی لە خەباتی سیاسیی دوکتور قاسملوو کرد و جەختی لەوە کردەوە وێڕای ئەوەی زۆر جار لێکۆڵەران و شرۆڤەکاران دوکتور قاسملوو بە چەپێکی دێموکرات یا دێموکراتێکی چەپ پێناسە دەکەن، بەڵام کورد و کوردستان وەک چەقی باسە هزری لە هەموو قوناغەکانی ژیانی دوکتور قاسملوو ڕەنگی داوەتەوە کە توانیویەتی شوێنداریی زۆر ئەرێنی لەسەر خەباتی نەتەوەیی کورد دابنێت.

لە بەشێکی دیکەی سیمیناردا "ڕوئین تەن" لە لێهاتوویی دوکتور قاسملوو لە ڕێبەرایەتی‌کردن و دیاریکردنی سیاسەتەکانی حیزب بە جورێک کە خزمەتی مەسەلەی بنەڕەتیی نەتەوایەتی و هەروەها لە هەمانکاتدا خزمەت بە بابەتە کۆمەڵایەتی و کلتورییەکان بکات بەو شێوەیە هەموو ڕەهەندەکانی کۆمەڵگا لەخۆ بگرێت.

دواتر پرسیاری بەشداربووان لەلایەن کۆڕگێڕەوە درایەوە.

دوا بڕگەی سیمینار گێڕانەوەی بیرەوەریەک لەسەر ڕێبەری نەمر لەلایەن پێشمەرگەی دێرینەوە "عەلی خانی" بوو.