کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە وڵاتی سوئێد ڕێز لە یادی شەهیدانی ٢٢ی پووشپەڕ گیرا

11:25 - 24 پووشپەڕ 2720

ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٢١ی پووشپەڕ بە بەشداریی "فوئاد خاکی بەیگی" ئەندامی دەستەی کارگێڕیی یادی ٣١ ساڵەی شەهیدی ڕێبەر دوکتور"قاسملوو" و "عەبدوڵڵا قادری ئازەر"،  ڕێوڕەسمێک لە وڵاتی سوئید بەڕێوە چوو.

ئەم چالاکییە کە بە شێوەی دیجیتاڵی ساز کرابوو ماوەی ٩٠ خولەکی خایاند.

"فوئاد خاکی بەیگی" بە وردی باسی لە مێژووی تێرۆر لە سیاسەتی گشتیی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێراندا کرد و ڕوونی کردەوە کە دوژمن لە ڕێگەی تێرۆر کردنی دوکتور" قاسملوو" ویستی دەنگی دێموکراسی و مافخوازیی میللەتی کورد کپ بکات کە لەو کارەیدا سەرکەوتوو نەبوو.

لەو وێبنارەدا "خاکی بەیگی" باسی لە گرینگیی بەهای سیاسی، شۆڕشگێڕی و ئەکادیمیبوونی دوکتور "قاسملوو" کرد و ڕەهەندە نەتەوەییەکانی قاسملووی بۆ ئیستا، ڕابردوو و داهاتووی کورد بە تایبەتی لە کوردستانی ڕۆژهەڵات شی کردەوە.

ئەو ئەندامەی دەستەی کارگێڕی لە وڵامی پرسیاری بەشداربوواندا ئاماژەی بە چوار تەوەری سەرەکی کرد کە بریتیین لە:

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران وەک هەمیشە خەمخۆری یەکدەنگی وهاووتا بوونی کورد بووە و بۆ ئەم مەبەستەش کاردەکات هەروەها لە ڕێگەی ناوەندی هاوکارییەوە هەوڵی یەکخستنی هێزەکانی ڕۆژهەڵاتی داوە و لەمبارەوە سەرکەوتوو بووە .

لە پێوەندی بە پێگە و کاری حیزب لەناوخۆ باسی لە گرێدانی خەباتی پێشمەرگەی شار و شاخ کرد و بە ستراتیژی ئێستای حیزبی ناو برد.

ناوبراو لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا باسی لەوە کرد کە حیزبی دێموکرات لەگەڵ هەلوومەرجی کوردستانی باشوور و پارچەکانی دیکەشدا خۆی دەگونجێنێ و ڕێگە نادات بکەوێتە ژێر کاریگەریی دۆخێکی سەپێندراو.

لە کۆتاییدا خاکی بەیگی وڵامی پرسیارەی هەموو بەشداربووانی دایەوە.