کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە وڵاتی سۆئێد یادی ٢٥ی گەلاوێژ بەرز ڕاگیرا

12:45 - 22 گەلاوێژ 2718

کوردستان میدیا: کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی سۆئێد ڕێوڕەسمێکی بەبۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ بەڕێوەبرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی ١٩ی گەلاوێژ کاتژمێر ٦ی ئێوارە، کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی سۆئێد بە هاوکاری یەکیەتی کوردان لە شاری یوتوبۆری بە بەشداری دۆستان ولایەنگران و ئەندامانی حیزب، نوێنەری لایەنە سیاسییەکان، رێکخراوە کورد و کوردستانییەکان و کوردانی دانیشتووی ئەو شارە، ڕێوڕەسمێکی بەشکۆیان بەبۆنەی ٢٥ ی گەلاوێژ، ٧٣هەمین ساڵیادی دامەزراندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەڕێوە برد.

ڕێوڕەسمەکە بە سروودی نەتەوایەتی ئەی ڕەقیب و ڕاگرتنی چەند ساتێک بێ دەنگی بۆ  ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدان دەستی پێکرد؛  پاشان په‌یامی کۆمیتەی حیزب لە لایەن ئەنوەر مەحمودزادە بەرپرسی کۆمیتە بەم ‌ بۆنه‌وە پێشکەش کرا. جێگای ئاماژە پێکردنە هێئەتێکی کۆمیتەی گشتی حدکا لە وڵاتی سوئێد بە سەرپەرستی بەرێز کاكەبرا ئەلیاسی بەشداری ئەم یادە پڕ شکۆیە بوون و هەروەها لە لایەن سالح پالانی بەو بۆنەوە پەیامی کۆمیتەی گشتی ئاراستەی بەشداربووان کرد.

هەروەها چەند پەیام و بروسکەی پیرۆزبایی حیزب و ڕێکخراوە سیاسی ومەدەنییەکان خوێندرانەوە کە ئەو ڕێکخراو و لایەنانە بریتی بوون لە: کۆمیتەی هاوکاری هێزە سیاسییەکانی کورد وکوردستانی لە شاری یوتوبۆری، رێکخراوی سوسیال دێموکراتەکانی کوردی"یوتوبۆری"، بروسکەی بزوتنەوەی گۆڕان و کۆمەڵەی کولتوری کوردی.