کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە وڵاتی نۆروێژ وێبینارێک بەبۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ بەڕێوە چوو

11:35 - 26 گەلاوێژ 2721

ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٢٤ی گەلاوێژی ١٤٠٠ی هەتاوی، کۆمیتەی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی نۆروێژ، وێبینارێکی بەبۆنەی ٢٥ی گەڵاوێژ ٧٦ـەمین ساڵڕۆژی دامەزرانی حیزبی دێموکرات، بە کۆڕگێڕیی "ڕووناک فەتحی" ئەندامی ناوەندی سیاسی و "محەممەدساڵح قادری" بەرپرسی پێوەندییە کوردستانییەکانی حیزب لە "هەولێر"، بەڕێوە برد.

دەستپێکی وێبینارەکە بە سروودی نەتەوایەتیی "ئەی ڕەقیب" و خوولەکێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی ڕێگای ئازادی و ڕزگاریی کوردستان بەڕێوە چوو.

دواتر "ئیسماعیل عەلیپوور" بەڕێوەبەری وێبینارەکە، وێڕای پیرۆزبایی ٢٥ی گەڵاوێژ، بەخێرهاتنی کۆڕگێڕان و بەشداربووانی وێبینارەکەی کرد.

پاشان "ڕووناک فەتحی" باسێکی بەپێزی لەژێر ناوی "زەروورەتی ئیستراتێژیی ڕاسان و کاریگەریی دووبارەی لەسەر بووژاندنەوەی بزووتنەوەی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان" پێشکەش کرد.

دوای بیستنی سروودێک، "محەممەدساڵح قادری" لە باسێکی دەوڵەمەنددا تیشکی خستە سەر بەستێنی پێکهاتنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و بارودۆخی ئەو سەردەمە.

 هەروەها لە بەشی کۆتاییدا بەشداربووانی وێبینارەکە، تێبینی، پرسیار و سەرنجی خۆیان خستە ڕوو.