کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە وڵاتی "هولەند" وێبینارێکی تایبەت بە ٢ی ڕێبەندان بەڕێوە چوو

10:44 - 3 رێبەندان 2721

ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ١ی ڕێبەندانی ١٤٠٠ی هەتاوی، وێبینارێک بە بەشداریی "سادق زەرزا و مەلا برایم مەجیدپوور" بۆ ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی "هولەند" بەڕێوە چوو.

سەرەتای وێبینارەکە بە سروودی نەتەوایەتیی "ئەی ڕەقیب" و ڕاگرتنی خولەکێک بێدەنگی بۆ گیانی پاکی شەهیدانی کورد و کوردستان بەتایبەت شەهیدانی کۆمار دەستی پێ کرد.

لە بەشی یەکەمی وێبینارەکەدا "حەسەن مەجیدی" بەرپرسی کۆمیتەی حیزبی دێموکرات لە "هولەند" گرینگیدان بە ڕۆژە مێژووییەکانی هێنایە بەر باس.

هەروەها لە بەشی دووەمدا هەریەک لە کۆڕگێڕان، بە شێوەیەکی چڕوپڕ ئاماژەیان بە هەلومەرجی پێش کۆمار کرد کە چۆن ڕێژیمی پاشایەتی لە کوردستان دەسەڵاتی بەدەستەوە بووە و مافخوازان و ئازادیخوازانی کوردیان ئێعدام و ئەشکەنجە کردووە یان لە زێدی خۆیان دووریان خستوونەتەوە.

پاشان هەلومەرجی ئەوکاتی کۆماری کوردستانیان هەڵسەنگاند و باسیان لە دەسکەوتەکانی کۆمار کرد کە لەو کاتەوە هەتا ئێستا وەکوو ناسنامەیەکی نەتەوەییان لێ هاتووە، لەوانە: "ئاڵای کوردستان، ناوی پێشمەرگە و سروودی نەتەوایەتیی ئەی ڕەقیب".

لەلایەکی دیکەوە ئاماژەیان بەوە کرد کە فاکتەرەکانی حیزبی دێموکرات بوو بەهۆی ئەوەی کۆمارێکی دێموکرات و سەردەمیانە دابمەزرێت.

له‌ به‌شی كۆتاییدا به‌شداربووان به‌ چەند پرسیاری پەیوەندیدار سەبارەت بە كۆماری كوردستان له‌ كۆڕگێڕان، وێبیناره‌كه‌یان ده‌وڵه‌مه‌ندتر كرد و له‌لایه‌ن "سادق زەرزا و مه‌لا برایم مەجیدپوور" وڵامیان درایه‌وه‌.