کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لەشاری بۆكان دامەزراندنی نایاسایی چەند كەس لەشارەوانی و فەرمانداری ناڕەزایەتیی لێكەوتۆتەوە

17:51 - 31 پووشپەڕ 2713

كوردستان میدیا: دوای ئەوەی كە فەرماندار و بەرپرسی شارەوانی شاری بۆكان چەند كەس لە خزم و نزیكەكانی خۆیان دامەزراندووە، ناڕەزایەتیی هاووڵاتیانی ئەو شارەی لێكەوتۆتەوە.
هاووڵاتییەكی شاری بۆكان بە ناویم.ق لەنامەیەكدا بۆ رای گشتیی رایگەیاندووە، كە لەشارەوانی و فەرمانداری شاری بۆكان گەندەڵێكی ئیداری بەرچاو هەیە و بەرپرسانی ئەو دوو ئیدارەیە بە شێوەیەكی نایاسایی خزم و كەسەكانی خۆیانیان دامەزراندووە.
ئەو هاووڵاتییە وتوویەتی: بۆ ئەو مەبەستە سەردانی چەندین شوێنی حكوومەتیم كردووە، بەڵام هیچ وڵامێكیان پێ‌نەداومەتەوە.
ئەو هاووڵاتییە بۆكانیە بە سایتی زریانی راگەیاندووە، عەباسی بەرپرسی فەرمانداریی بۆكان و بەرپرسی شارەوانی بۆكان بە كەڵك وەرگرتنی نابەجێ‌لەبەرپرسیارییەتییەكانیان، ٤ كەس لە خزم و كەسەكانی خۆیان دامەزراندووە و ئەوە لەحاڵێكدایە كە خەڵكێكی بێكار و هەژاری زۆر لەشاری بۆكان بوونی هەیە.