کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لەماوەی سێ‌مانگدا ١٢ كەس لەئوستانی ورمێ‌لەئاودا خنكاون

23:04 - 8 پووشپەڕ 2713

كوردستان میدیا: لەماوەی مانگەكانی خاكەلێوە، بانەمەڕ و جۆزەرداندا ١٢ هاووڵاتیی لەئاوەكانی ئوستانی ورمێ‌‌دا خنكاون.

بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی كوردستان میدیا و ناوەندی پزیشك قانوونی ئوستانی ورمێ‌، هەر ساڵە بە شێوەی نێوەنجی نزیك بە ٣٠ كەس لەهاووڵاتیان بە هۆی كەوتنە نێو ئاوەوە دەخنكێن و لەسەرەتای ساڵەوە هەتا ئێستا ١٢هاووڵاتیی لەئاودا خنكاون.
ئاشنا نەبوون لەگەڵ شێوزای مەلە كردن یەكێك لەهۆكارەكانی خنكانی هاووڵاتیانە، بەڵام هۆیەكی دیكە ئەوەیە كە ناوەندە پێوەندیدارەكانی رێژیمی ئێران هیچ تابلۆیەكی ئاگادار كردنەوەیان لەهێندێ‌لەشوێنە مەترسیدارەكانی رووبارەكان نەداوە.

یەكێك لەو كارەساتە دڵتەزێنانە دەگەرێتەوە بۆ رێكەوتی ١٩ی جۆزەردان و تێیدا 5 كەس لەئەندامی بنەماڵەیەك لەبەنداوی بابا ئەحمەد لەشارستانی تیكاب خنكان.
خنكانی ئەو ١٢هاووڵاتییە لەئوستانی ورمێ‌لەئاودا لەحاڵێكدایە كە لەماوەی وێكچووی ساڵی پێشوو 6 كەس بە هۆی كەوتنە نێو ئاوەوە گیانیان لەدەست دابوو و رێژەی خنكان لە ئاودا لەچاو لەساڵی پێشوو دووقات زیادی كردووە.

هەر لەو پێوەندییەدا شارەكانی ورمێ‌، میاندواو، سەردەشت و شاهین‌دژ زۆرترین رێژەی خنكانیان لەچاو شارەكانی دیكەی كوردستان هەبووە.