کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لەماوەی چوار رۆژدا سێ‌چالاكی كرێكاری كورد بە زیندان مەحكووم كراون

23:40 - 16 پووشپەڕ 2713

كوردستان میدیا: لەماوەی چوار رۆژدا سێ‌چالاكیی كرێكاری كورد لەلایەن دەزگا قەزاییەكانی رێژیمی ئێرانەوە لەشاری سنە، سەرجەم بە سێ‌ساڵ زیندانی تەعزیری حوكم دراون.

بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی كوردستان میدیا، خالید حوسێنی، وەفا قادری و بێهزاد فەرەجوڵڵاهی ئەو چالاكە كرێكاریانەن كە لەلایەن دادگای ئینقلابی شاری سنەوە هەر كام بە ١ساڵ زیندان حوكم دراون.
رۆژی شەممە رێكەوتی ١٥‌ی پووشپەڕ خالید حوسێنی چالاكیی كرێكاری و خەڵكی شاری سنە بەتاوانی پڕوپاگەندە دژی نیزام بە یەک ساڵ زیندان مەحكووم كرا.
خالید حوسێنی بێ‌ئەوەی‌كە بۆ خۆی لەدادگا ئامادە بێت، ئەو حوكمەی بەسەردا سەپاوە.

رێكەوتی ١٢ی پووشپەڕ یش بێهزاد فەرەجوڵڵاهی بە تاوانی پڕوپاگەندە دژی نیزام بە یەك ساڵ زیندان حوكم درا و یەك رۆژ پێشتریش وەفا قادری بە تاوانی هاوچەشنی بێهزاد بە یەك ساڵ زیندانی تەعزیری حوكم درابوو و ئەو حوكمە بە پارێزەكەی راگەیەندرابوو.

چالاكانی كرێكاری لەكوردستان بەردەوام لەژێر گوشاری هێزە ئەمنیەتییەكان دان و لەلایەن ئەو ناوەندانەوە ئیزنی چالاكیان پێ‌نادەن و تەنانەت رێگاشیان پێ‌نادەن رێوڕەسمی تایبەت بە كاروباری كرێكاری و رۆژی جیهانی كرێكارای بەڕێوە ببن.

سەرچاوە: كۆمیتەی هاودەنگی بۆ پێكهێنای دامەزراوە كرێكارییەكان