کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لەندەن؛ دژی ڕێژیمی ئێران خۆپیشاندان بەڕێوە چوو

11:36 - 25 گەلاوێژ 2721

ڕۆژی یەکشەممە ٢٤ی گەلاوێژی ١٤٠٠ی هەتاوی، ناوەندی ھاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ڕۆژھەڵات و کۆنگرەی نەتەوەکانی ئێرانی فیدراڵ، بە مەبەستی پشتیوانی لە خۆپیشاندانەکانی ئەم دواییانەی نەتەوەکانی ئیران و مەحکوومکردنی تێرۆری "مووسا باباخانی"، خۆپیشاندانێکیان لە بەر دەرکی باڵوێزخانەی ڕێژیمی ئێران لە شاری "لەندەن" بەڕێوە برد.

لەو خۆپیشاندانەدا بەشێکی بەرچاو لە ئەندامانی حیزبی دێموکرات بەشدار بوون.

پاشان پەیامی ناوەندی ھاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ڕۆژھەڵات لەلایەن "فەرید دەیھیم"، بەرپرسی گشتیی کۆمیتەی بریتانیاوە خۆیندرایەوە.

هەروەها کەسانێک لە ھەموو نەتەوەکانی ژێر داگیرکاریی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران، بەشدارییان لەم خۆپیشاندانەدا کردبوو.