![](/weney-mallperr/5379.jpg)
كوردستان میدیا: حوكمی ٨ كەس لەزیندانیانی عەقیدەتی مەزهەبی سوننە بەمەبەستی پەسند كردن، رەوانەی دیوانی باڵا كراوە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەماڵپەڕی كوردستان میدیا، ژمارەی ئەو كەسانەی كە بە تاوانی عەقیدەتی و محاربە لەگرتووخانەكانی رێژیمی ئێران لەساڵی ١٣٨٨دا گیران، ١٤٩ كەسن و لەكۆی گشتیی ئەو رێژەیە حوكمی ئێعدامی هەشت كەسیان رەوانەی دیوانی باڵا كراوە.
پووریا محەممەدی، ئومید پەیوەند، موختار رەحیمی، بەهمەن رەحیمی، محەممەد پاوەر رەحیمی، شەهرام ئەحمەدی، محەممەد غەریبی و فەرامەرز شانەزەری ئەو ٨ كەسەن كە حوكمی ئیعدامیان بەسەردا سەپاوە.
ئەو هەشت هاووڵاتییە بەبەردەوامی رایانگەیاندووە، تەنیا لەبواری گەشە پێدانی مەزهەبی سوننەدا چالاكیان كردووە.
ئەو ٨ كەسە ساڵی ١٣٨٨ی هەتاوی لەلایەن دەزگا قەزاییەكانی رێژیمی ئێرانەوە حوكمی ئێعدامیان بەسەردا سەپا و هەنووکە لەزیندانی رەجایی شار دان.