کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

مامۆستا محەمەدساڵح شەکەری بە شێوەی کاتی ئازاد کرا

19:26 - 7 خەزەڵوەر 2718

کوردستان میدیا: پاش چەند ڕۆژ لە دەسبەسەرکران و بەشێوەی کاتی، بەدانانی ۷٥میلیۆن تمەن، محەممەدساڵح شەکەری مامۆستای قوتابخانەکانی شاری سەقز ئازاد کرا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، محەممەدساڵح شەکەری مامۆستای قوتابخانەکانی شاری سەقز کە پاش مانگرتنی مامۆستایان لە۲۲و۲۳ی ڕەزبەر لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی ئەم شارەوە دەسبەسەر کرابوو بە دانانی زەمانەتی ۷۵ میلیۆنی بەشێوەی کاتی ئازاد کراوە.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیم بەمەبەستی گوشارهێنان بۆ ناوبراو حیسابی بانکییەکەیان ڕاگرتووە و هەنووکە لە وەرگرتنی مووچەی مانگانە بێبەری کراوە.

هەمان سەرچاوە ئاشکراشی کرد، لە هەوڵێکی جێگەی ستایشیشدا هاوکاران و دۆستانی ئەم مامۆستا کوردە بڕیاریان داوە بەشێوەی مانگانە بڕە پارەیەک بۆ بژیوی ژیانی دابین بکەن.

بەوتەی ئەم سەرچاوەیە ئەم مامۆستا کوردە لەم ماوەیەدا لەژێر گوشاری ناوەندە ئیتلاعاتییەکاندا بووە و هەنووکەش لەژێر چاودێریدایە.