کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

مامۆستا "ڕەسووڵ حەمزە پوور" لەلایەن ڕێژیمی ئێرانەوە زیندانیی بەسەردا سەپا

17:52 - 3 خاکەلێوه 2721

پێشنوێژی گوندی "ئەندێزی" سەر بە شاری پیرانشار لەلایەن دادگای ڕووحانیەتی شاری ورمێ سێ ساڵی زیندانیی تەعزیزی بەسەردا سەپاوە.

ناوبراو تۆمەتی ئەوەی وەپاڵ دراوە کە لە وتارەکانی خۆیدا وتاری نیشتمانپەروەرانە باس دەکات.

مامۆستا "ڕەسووڵ" لەلایەن ئاخوند "مستەفا مەحموودی" پێشنوێژی هەینی شاری ورمێ سکاڵای دژی تۆمار کراوە.

ئاخوند "مەحموودی" بەکرێگیراوی ڕێژیمی ئێرانە و دژی ئەو مامۆستایە ئایینییە سکاڵای تۆمار کردووە.

ناوبراو دەستێکی باڵای لە ئەزیەت و ئازاری مامۆستایانی خۆشناو و جێگای باوەڕی خەڵکدا هەیە.

مامۆستا "ڕەسووڵ حەمزەپوور"، خەڵکی گوندی "خراپە"ی پیرانشار و پێشنوێژی هەینیی گوندی "ئەندێزێ" بووە.

ڕۆژی یەکشەممە ١٣ی ڕەزبەری ٩٩، ئەو مامۆستا ئایینییە کوردە، لە سێڕێیانی "پەسوێـ"ـی پیرانشار، بە بێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و دواتر هێرشیان کردە سەر ماڵەکەی.