کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ماڵپەڕی تایبەت بە کار و چالاکییەکانی ڕێکخستنی حیزبی دێموکرات لە دەرەوەی وڵات دامەزرا

12:19 - 27 رێبەندان 2719

ماڵپەڕێکی تایبەت بە کار و چالاکییەکانی ڕێکخستنی حیزبی دێموکرات و بەشەکانی دیكه‌ی یەکەی کارگێڕی لە دەرەوەی وڵات دامەزرا.

ڕێکخستن لە دەرەوەی وڵات لە سێ هه‌رێمی سەرەکی پێک دێت کە بریتین لە:

هه‌رێمی سکاندیناڤی: کۆمیتەی وڵاتانی سوید، دانمارک، نۆروێژ و فینلاند.

هه‌رێمی ئورووپا: کۆمیتەی وڵاتانی ئاڵمان، ئۆتریش، ئیتالیا، بریتانیا، بلژیک، سویس، فەڕانسە و هۆڵەند.

هه‌رێمی ئامریکا: کۆمیتەی ئامریکا، ڕۆژهەڵاتی کانادا، ڕۆژئاوای کانادا، ئۆسترالیا و نیوزیلەند.

دەزگاکانی دیکە كه‌ لە یەکەی کارگێڕیی دەرەوەی وڵات بەشدارن بریتین لە:

دەزگای پێوەندیەکان، دەزگای ڕاگەیاندن و دەزگاکانی دارایی.

یه‌كه‌ی كارگێڕی به‌پێی پێڕه‌وی نێوخۆی حیزبی دێموکرات، ده‌سته‌یه‌كی به‌ڕێوبه‌رییه‌ بۆ ڕاپه‌ڕاندنی كاروباری حیزبی له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات.

لە ڕێگەی ئەم ماڵپەڕەوە دەتوانن هەواڵ و زانیاری پێوەندیدار بە به‌شه‌كانی یه‌كه‌ی كارگێڕی بخوێننەوە و هەروەها لەگەڵ هەرکام لەم بەشانە پێوەندی بگرن.

 هەر لەم ماڵپەڕە دەتوانن داوای ئەندامەتی خۆتان بۆ دەزگای ڕێکخستنی حیزبی دێموکرات لە دەرەوەی وڵات بنێرن و دوایین زانیاریه‌كان تایبه‌ت به‌ په‌نابه‌ران بخوێننه‌وه‌.

ئادرەسی ماڵپەڕ:

https://pdkimedia.com/