کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ماڵپەڕێکی تایبەت بە کار و چالاکییەکانی ڕێکخستنی حیزبی دێموکرات لە دەرەوەی وڵات دامەزرا

12:09 - 9 رەشەمه 2719

ماڵپەڕی (pdkimedia.com) ماڵپەڕێکی سەرەکیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانە کە کۆکراوە و جێگرەوەی ماڵپەڕی کۆمیتەکانی حیزبی دێموکرات لە دەرەوەی وڵاتە.

ماڵپەڕ بەگشتی پشت بە سەرچاوە و ئامار و زانیارییەکانی ماڵپەڕی کوردستان مێدیا و ناوەندی هەواڵدەری تیشک دەبەستێت و تەوەری بابەت و هەواڵەکانی لە چوارچێوەی کاری ڕێکخستنی حیزب لە دەرەوەی وڵات کە لە سێ هه‌رێمی سەرەکی پێک دێت، دیاری دەکات:

هه‌رێمی سکاندیناڤی: کۆمیتەی وڵاتانی سوید، دانمارک، نۆروێژ و فینلاند.

هه‌رێمی ئورووپا: کۆمیتەی وڵاتانی ئاڵمان، ئۆتریش، ئیتالیا، بریتانیا، بلژیک، سوئیس، فەرانسە و هۆلەند.

هه‌رێمی ئامریکا: کۆمیتەی ئامریکا، ڕۆژهەڵاتی کانادا، ڕۆژئاوای کانادا، ئوسترالیا و نیوزیلەند.

هاوکات هەواڵ و چالاکی دەزگاکانی دیکە كه‌ لە یەکەی کارگێڕیی دەرەوەی وڵات بەشدارن بڵاو دەکاتەوە کە بریتین لە:

دەزگای پێوەندییەکان، دەزگاکانی دارایی و دەزگای ڕاگەیاندن.

ماڵپەڕی (pdkimedia) بە بایەخەوە هەواڵەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات و پرسی مافی مرۆڤ لە ئێراندا و گرنگترین ڕووداوەکانی پەیوەندیدار بە کوردستان و ئێران لە ئاستی ناوچە و جیهاندا دەگەیەنێتە بەر دیدی خوێنەر.

بەگشتی لە ڕێگەی ئەم ماڵپەڕەوە دەتوانن هەواڵ و زانیاریی پێوەندیدار بە کۆمیتەکانی حیزب لە دەرەوی وڵات، هاوکات هەواڵ و چالاکیی به‌شه‌كانی دیکەی یه‌كه‌ی كارگێڕی (به‌پێی پێڕه‌وی نێوخۆی حیزبی دێموکرات، ده‌سته‌یه‌كی به‌ڕێوبه‌رییه‌ بۆ ڕاپه‌ڕاندنی كاروباری حیزبی) بخوێننەوە و هەروەها لەگەڵ هەرکام لەم بەشانە پێوەندی بگرن.

 هەر لەم ماڵپەڕە دەتوانن دوایین زانیارییه‌كان تایبه‌ت به‌ کوردستانی ڕۆژهەڵات، حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و گرنگترین ڕووداوەکانی ڕۆژ ببینن و بخوێننه‌وه‌.

داوا لە خوێنەران و بینەرانی ماڵپەڕ دەکەین کە لە سەرنج و پێشنیارەکانیان بێبەشمان نەکەن. هەروەها خوێنەران و بینەرانی ماڵپەڕ ئاگادار دەکەینەوە کە دەتوانن بۆ بڵاوکردنەوەی وتار و بابەتەکانیان پەیوەندیمان پێوە بگرن.

ئادرەسی ماڵپەڕەکە بریتییە لە:  www.pdkimedia.com

لەگەڵ ڕێز و سپاسدا

یەکەی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە دەرەوەی وڵات