کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

مستەفا تاج زادە: لەو وڵاتانەی دێموکراسیان تێدا نیە ئازادیی هەڵبژاردنیان لە ئێران زیاترە

15:06 - 13 رێبەندان 2715

کوردستان میدیا: مستەفا تاج زادە، ڕیفورمخواز لە زیندان لە نامەیەکی سەرئاوەڵا بۆ عەلی خامنەی ڕێبەری ڕیژیمی ئیڕان نووسیویەتی: لە وڵاتانی وەک ئەفغانستان، عێراق، فلستین کە هێشتا دێموکراسی لە وڵاتانە جێگر نیە، ئازادی هەڵبژاردنیان لە ئێران زیاترە.

تاج زاد لەو نامەیەدا بە ئاماژە کردن بە وتەکانی ڕێبەری ڕێژیمی ئێران کە ماوەیەک پێش گووتبووی، لە هیچ وڵاتێک ئیزن بە ناڕازیانی حکوومەتی نادەن دەسەڵات بە دەستەوە بگرن، نووسیەتی: لە وڵاتانی وەک عێراق.، لوبنان، تورکیە، مالێزی، توونێس، ئەفغانستان و فلستین موسڵمان و مارکسیست، لیبڕااڵ و سوسیالیست، موعجەبە و بێ‌حیجاب، ژن و پێاو خۆیان هەڵدەبژێرن یان بەکەڵک وەرگرتن لە دونیای مەجازی و ڕاگەیەندەکان لەگەڵ یەکتر کێبڕکێ دەکەن.

ئەو زیندانییە رێفورمخوارەلە نامەکەیدا ڕەخنەی لە شووڕای نیگەهبان گرتووە و نووسیویەتی: شووڕای نیگەهبان لە گەڵایەیەکی جیناحی و موهەندیسی کراو سەلاحییەتی ٧٢ لە سەدا بەربژێرەکانی خۆبرەگانی ڕێبەری ڕەت کردوەتەوە.

عەلی خامنەی رێبەری ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ماوەیەل پێش لەگەڵ بەڕێوەبەرانی هەڵبژرانەکانی مەجلیس و خۆبرەگان گوتبووی، لە هیچ جێگایەکی ئەم دونیایەدا لە ناوەندەکانی بڕیاردەر کەسێک کە نیزامیی ئەو وڵاتەی قەبووڵ نیە ڕێگەی پێنادرێت لە دەسەڵات بەشدار بێ.