کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

"مستەفا هیجری" بەبۆنەی ٢٥ی نۆڤامبر پەیامێکی بڵاو کردەوە

10:49 - 5 سەرماوەز 2720

لێپرسراوی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەبۆنەی ٢٥ی نۆڤامبر ڕۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی لە دژی ژنان پەیامێکی بڵاو کردەوە.

دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:

توندوتیژی دژی ژنان، مێژوویەکی دوورودرێژی پڕ شەرمەزاریی هەیە، ناسۆرێکە لە پەیکەری مرۆڤایەتی بە دەستی مرۆڤ.

 با هەموو کات بیر لە ڕۆژەڕەشیی قوربانییانی دەستی تاریکبیریی سەدە کۆنەکان بکەینەوە کە تەنیا تاوانیان ژنبوونه. با یارمەتیدەر بین بۆ ڕزگاربوونیان و پێکهێنانی کۆمەڵگایەکی یەکسان.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لێپرسراوی گشتی

مستەفا هیجری

٢٥ی نۆڤامبری ٢٠٢٠ی زایینی