کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

مستەفا هیجری: حیزبی دێموکرات هیچ کات پێشوازی لە پێوەندییەک ناکات کە ڕەوتی دێموکراسیخوازی لە ئێران و ناوچەکەدا تووشی کێشە بکات

22:19 - 7 گەلاوێژ 2716

کوردستان میدیا: مستەفا هیجری، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وتووێژێکدا لەگەل ئاسۆ ساڵح، ڕۆژنامەوانی کوردی دانیشتووی وڵاتی سوێد، باسی لە لایەنە جیاوازەکانی خەباتی نوێی حیزبی دێموکرات کرد.

ئاسۆ ساڵح ڕۆژنامەوانی کورد لەو وتووێژەدا باس لەوە دەکات کە وشەی ڕاسان چەمکێکە کە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بۆ ئەو قۆناغه نوێیە لە خەباتی ئێستادا هەڵیبژاردووە و بە گشتی چالاکیی چەکداریی حیزبی دێموکراته کە ڕێبەرایەتیی حیزبی دێموکرات لە کۆنگرەی ١٥دا ئەو پرسەی دیسانەوە خستە ڕوو و پاشان بە شێوەیەکی جیدی هەوڵیان بۆ داوە.

مستەفا هیجری لە وڵامی پرسیارێکدا کە چە ئاڵوگۆڕیک بووە هۆی ئەوەیکە حیزبی دێموکرات دووبارە دەست بە خەباتی چەکدار بکات باس لەەوە دەکات کە گرینگترین بابەت بۆ ڕووداوەکانی ساڵی ڕابردوو لە گۆرەپانی سیاسەتی ئێران‌دا دەگەڕیتەوە کە گۆیا ڕێککەوتنامەی گرووپی ١+٥ ئەو جۆرەی کە بە خەڵک تەڵقین کرابوو که دوای بەرجام دۆخی ئابووری و بێکاری لە ئێراندا باشتر دەبێت، بەڵام بە پێچەوانە خراپتر بوو.

سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی ئێران لە بەشێکی دیکەی ئەو وتووێژەدا ڕایگەیاندووە کە وڵاتانی ڕۆژئاوایی بەو ئاکامە گەیشتن که لابردنی گەمارۆئابوورییەکان لە سەر ڕێژیمی ئێران، بۆ خزمەت بە خەڵکی خۆی نیە بەڵکوو بۆ یارمەتیدانی گرووپە تێرۆریستییەکانی ناوچە و دەستێوەردانی ناوخۆیی لەو وڵاتانە دایە.

هیجری هەروەها باس لەوە دەکات کە هۆکاری گرینگتر لە ڕێککەوتنی ناوکی بۆ دەسپێکردنەوەی چالاکیی چەکداری بۆ سەرکوت و دۆخی نالەباری خەڵکی کورد لە لایەن ڕیژیمی ئێرانەوە دەگەڕیتەوە کە خەڵک داوایان لە حیزبی دێموکرات کرد بە شێوەیەکی جیددیتر یارمەتی خەڵک بکات و تا ئەوەیکە ڕێبەرایەتی حیزبی دێموکرات دوای لێکۆڵینەوەیەکی هەمە لایانە بەو ئاکامە گەیشت تا لە سەرەتای ساڵی ١٣٩٤ی هەتاوی بەرنامەیەک پەسند بکات بۆ ئەوەیکە پێشمەرگە زیاتر لە نێو خۆی وڵات حزووری هەبێت.

مستەفا هیجری هەروەها باس لەوە دەکات کە خەباتی نوێی حیزبی دێموکرات لەگەڵ دژکردەوەی ئۆپۆزیسیۆنی ئیرانی بەرەڕوو بووەتەوە بەڵام ناوبرا لەو بارەیەوە ڕایگەیاندووە کە حیزبی دێموکرات دەبێ هەوڵ بدات ئەو هێزانە بەو قەناعەتە بگەێنێت کە خەباتی حیزبی دێموکرات دژی ئێران نیە و بەڵکوو بۆ ئازادیی ئێران و دابین‌کردنی بەرژەوەندی هەموو ئازادیخوازەکانە.