کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

مستەفا هیجری: بە بوونی زاراکان، کۆمەڵگای ڕۆژهەڵات بووەتە قوتابخانەیەکی گەورە و بەرین بۆ فێربوونی زمانی کوردی

12:26 - 2 رەشەمه 2720

"مستەفا هیجری" لێپرسراوی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی زمانی دایکیی پەیامێکی بڵاو کردەوە.

دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:

زمانمان شادەماری کوردبوونمانە

کۆماری ئیسلامی، خوێندن بە زمانی کوردی لە قوتابخانەکانی کوردستان قەدەخە دەکات و هەوڵی تواندنەوەی دەدات، بەڵام باکمان نییە. بە بوونی زاراکان، کۆمەڵگای ڕۆژهەڵات بووەتە قوتابخانەیەکی گەورە و بەرین بۆ فێربوونی زمانی کوردی.

ڕۆژی ٢١ی فێڤرییه‌، ڕۆژی جیهانیی زمانی دایکی لە هەموو نەتەوەی کورد و مامۆستایانی ئەمەگناس و منداڵانی وریا و قوتابییانی چاوکراوەی قوتابخانەی گەورەی کوردایەتی پیرۆز بێ.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لێپرسراوی گشتی

مستەفا هیجری

٢ی ڕەشەمەی ١٣٩٩ی هەتاوی

٢٠ی فێڤرییەی ٢٠٢١ی زایینی