کوردستان میدیا: هەیئەتێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە سەرپەرەستی مستەفا هیجری، سەردانی ناوەندی مێری(MERI) کرد کە ناوەندێکی لێکۆڵینەوەیە بۆ ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست.
ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٩ی گەلاوێژی ١٣٩٥ی هەتاوی، هەیئەتێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە سەرپەرەستی مستەفا هیجری، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکرات سەردانی ناوەندی مێری کرد کە ناوەندێکی توێژینەوە و لێکۆڵینەوەیە بۆ ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست.
لەو سەردانەدا، هەیئەتی حیزبی دێموکرات بە سەرپەرستی مستەفا هیجری، لە لایەن هەیئەتێکی ئەو ناوەندەوە بە سەرپەرەستی پرۆفسۆر دلاوەر عەزیز عەلائەدین بەرپرسی ئەو ناوەندە، بەگەرمی پێشوازییان لێکرا.
دوو هەیئەت لە دانیشتنێکی دوو کاتژمێریدا، کۆمەڵێک پرس و بابەتی پێوەندیدار بە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست و وڵاتانی ئەم ناوچەیە و دۆزی کورد لە هەر کام لە بەشەکانی کوردستان، ئاڵوگۆری بیروڕایان کرد و بۆ هاوکاریی زیاتر لە سەر چەند بەرنامە و جۆری هەماهەنگییەکان ڕێککەوتن.
![مستەفا](http://www.kurdistanmedia.com/wenekan/2016-07/215164-0440681d9a41ada0d75935a64d6ac3ad.JPG)
![مستەفا](http://www.kurdistanmedia.com/wenekan/2016-07/592679-553e0d3c204fc2a744583e0e2085bcfc.JPG)
ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٩ی گەلاوێژی ١٣٩٥ی هەتاوی، هەیئەتێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە سەرپەرەستی مستەفا هیجری، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکرات سەردانی ناوەندی مێری کرد کە ناوەندێکی توێژینەوە و لێکۆڵینەوەیە بۆ ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست.
لەو سەردانەدا، هەیئەتی حیزبی دێموکرات بە سەرپەرستی مستەفا هیجری، لە لایەن هەیئەتێکی ئەو ناوەندەوە بە سەرپەرەستی پرۆفسۆر دلاوەر عەزیز عەلائەدین بەرپرسی ئەو ناوەندە، بەگەرمی پێشوازییان لێکرا.
دوو هەیئەت لە دانیشتنێکی دوو کاتژمێریدا، کۆمەڵێک پرس و بابەتی پێوەندیدار بە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست و وڵاتانی ئەم ناوچەیە و دۆزی کورد لە هەر کام لە بەشەکانی کوردستان، ئاڵوگۆری بیروڕایان کرد و بۆ هاوکاریی زیاتر لە سەر چەند بەرنامە و جۆری هەماهەنگییەکان ڕێککەوتن.
مستەفا هیجری سەردانی ناوەندی مێری کرد
مستەفا هیجری سەردانی ناوەندی مێری کرد