"مستەفا هیجری" لێپرسراوی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەبۆنەی ١٠ی خاکەلێوە سالڕۆژی شەهیدانی کوردستان پەیامێکی بڵاو کردەوە.
دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:
شەهیدانی ئێمە ڕێبەرانمانن، ئەوان ئاگایییان کردە کردەوە، ئیرادەیان لەجێی درووشم دانا و هەنگاویان هەڵێنا. بۆیە درێژەدانی ڕێبازیان لە کردەوەدا هەڵگرتنی شوێنی هەنگاوەکانیانە بە ئاگایی و ئیرادەی شۆڕشگێرانەوە.
لە ١٠ی خاکەلێوە ڕۆژی شەهیدانی کوردستاندا، سەری ڕێز دادەنوێنین لە بەرانبەر پێشەوای نەمرمان قازی محەممەد و هەموو شەهیدانی ڕێگای ئازادی نیشتمان و نەتەوەکەمان.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
لێپرسراوی گشتی
مستەفا هیجری
٩ی خاکەلێوەی ١٣٩٩ی هەتاوی