"مستەفا هیجری" لێپرسراوی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەبۆنەی کۆچی دوایی دوکتور "کەماڵ مەزهەر" پەیامێکی پرسە و سەرەخۆشیی بڵاو کردەوە.
دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:
پهیامی سهرهخۆشی بەبۆنەی کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو دوكتور "کەماڵ مەزهەر"
ههواڵی کۆچی دوایی دوکتور "کەماڵ مەزهەر" لە ڕۆژی سێشەممە ٢٦ی ڕەشەمەی ١٣٩٩ی هەتاوی بەرانبەر بە ١٦ی مارسی ٢٠٢١، بوو بەهۆی پەژارەی هەموو لایەکمان.
خوالێخۆشبوو د.کەماڵ مەزهەر زانایەکی دیاری بواری مێژوونووسی بوو کە ساڵانێکی زۆری تەمەنی پڕبەرهەمی خۆی تهرخانی ڕاستکردنەوەی ئەو چەواشەکارییانە کرد کە دوژمنانی کورد بە نییەتی شێواندنی مێژووی ئهم نهتهوهیه نووسیویانە؛ لەگەڵ ئەوەشدا کوردێکی نیشتمانپهروەر و خەباتکار بوو کە لە ڕێگای پسپۆڕی و شارەزاییهکەی خزمەتی زۆر و بەرچاوی بە گەل و نیشتمانەکەی کرد.
دوكتور کەماڵ دۆستی نزیکی شەهید دوکتور "قاسملوو" و حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بوو و تا کۆتایی تەمەنیشی ئەو دۆستایەتییەی بهردهوام بوو.
لەدەستچوونی د.کەماڵ مەزهەر خەسارێکی گەورە بوو بۆ نهتهوهی کورد بەگشتی و بۆ حیزبی دێموکرات بەتایبەتی، یادی ئەو زانایە لە دڵماندا هەمیشە زیندوو دەمێنێتەوە.
بەبۆنەی کۆچی دوایی د.کەماڵ سەرەخۆشیی خۆمان پێشکەش بە ئەندامانی بنەماڵەی بەڕێزیان و کەسوکاریان و ههروهها كۆمهڵگای ئاكادمیک و زانایانی نیشتمانپهروهر دەکەین و لەو خەم و پەژارەیەدا خۆمان بە بەشدار دەزانین.
سڵاو و حورمەت بۆ گیانی پاکی خوالێخۆشبوو د.کەماڵ مەزهەر
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
لێپرسراوی گشتی
مستەفا هیجری
٢٧ی ڕهشهمهی ١٣٩٩
١٧ی مارسی ٢٠٢١