کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

"مستەفا هیجری": هەڵبژاردنەکانی لوبنان هەنگاوێکە دژی ڕێژیمی ئێران

13:03 - 30 بانەمەڕ 2722

"مستەفا هیجری" لێپرسراوی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەسەر هەڵبژاردنەکانی لوبنان ڕایگەیاندووە هەڵبژاردنەکانی لوبنان هەنگاوێکە دژی ڕێژیمی ئێران.

لێپرسراوی گشتیی حیزبی دێموکرات لە پەیامێکی تویتێرییدا بڵاوی کردووەتەوە هەر چەند کۆماری ئیسلامیی ئێران وەک هەموو ئەو وڵاتانەی کە دەستی پێیان ڕاگەیشتوە کارەساتێکی ئەوتۆشی بەسەر لوبنان هێناوە کە بەم زوانە سەقامگیری بەخۆیەوە نابینێ، بەو حاڵەش ئاکامی هەڵبژاردنەکانی ئەم دواییەی لوبنان، هەنگاوێکی سەرەتایی بەڵام گرینگ لە دژی ڕۆڵی ئەو ڕێژیمە لە لوبنان بوو.

"هیجری" باسی لەوە کردووە ئەوە ڕەوتێکە لەپەرەگرتنی بێ‌باوەڕیی خەڵک بە ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران کە لەنێوخۆ و دەرەوەی وڵات ڕوو لە هەڵکشانە.

لێپرسراوی گشتیی حیزبی دێموکرات بڵاوی کردووەتەوە ئێمە پشتیوانی لەو ڕەوتە دەکەین.