کوردستان میدیا: مستەفا هیجری، لێپرسراوی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە نامەیەکدا پیرۆزبایی لە دوکتور بەرهەم ساڵح کرد.
بە بۆنەی هەڵبژاردنی دوکتور بەرهەم ساڵح بۆ پۆستی سەرکۆماریی عێراق، مستەفا هیجری، لێپرسراوی گشتیی حیزبی دێموکرات، لە نامەیەکدا پیرۆزبایی لێ کرد.
دەقی نامەکە بەم چەشنەیە:
بەڕێز/ دوکتور بەرهەم ساڵح،
بە سڵاو و ڕێزەوە
بە بۆنەی هەڵبژاردنی بەڕێزتان بۆ سەرکۆماریی عێراقی فیدراڵ، بەگەرمی پیرۆزباییتان لێ دەکەم، هیوادارم لەو بەرپرسایەتییە نوێیەدا لەسەر بنەماکانی یاسای بنەڕەتی عێراقی فیدراڵ و گیانی هاوکاری و پێکەوەژیانی گەلانی ئەم وڵاتە سەرکەوتوو بیت.
لەگەڵ ڕێزی دووبارە
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
لێپرسراوی گشتی
مستەفا هیجری
١٢ی ڕەزبەری ١٣٩٧ی هەتاوی
٤ی ئۆکتۆبری ٢٠١٨ی زایینی