
"مستەفا هیجری" لێپرسراوی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەبۆنەی سەرکەوتنی "بایکۆت" لەلایەن خەڵکی کوردستانەوە پیرۆزبایی لە سەرجەم خەڵکی کوردستان کرد.
دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:
خەڵکی ئازادیخواز و وشیاری کوردستان!
هەروەک لێتان چاوڕوان دەکرا، بە دەنگی بەرز و ئیرادەیەکی بەهێز جادووی شانۆی هەڵبژاردنی ڕێژیمتان پووچەڵ کردەوە.
ئێوە لەو خەباتەتاندا سەرکەوتنتان بەدەست هێنا و ژەهری شکانێکی دیکەتان بە ڕێژیم چێشت.
پیرۆزتان بێت ئەو سەرکەوتنە
سپاس بۆ بوێریتان