
"مستەفا هیجری"، لێپرسراوی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، ڕوو لە کۆمەڵگای پزیشکیی کوردستان پەیامێکی لە تویتێری خۆیدا بڵاو کردەوە.
دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:
لە هەڵمەتی پشت بەخۆ بەستن لە دژی کۆرۆنادا، پێشمەرگە سپی پۆشەکان لە سەنگەری پێشەوەی گیانبازین بۆ پاراستنی ژیانی هاونیشتمانییان.
پێشمەرگایەتیتان پیرۆز ڕۆڵە خەباتکارەکانی وڵات، ڕۆژهەڵات ڕێزتان لێ دەگرێت و فەرامۆشتان ناکات.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
لێپرسراوی گشتی
مستەفا هیجری
٢٢ی خاکەلێوەی ١٣٩٩ی هەتاوی