کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

مستەفا هیجری: ئێمە زۆرین و پێکەوە دەگەینە ئامانج

16:24 - 5 رێبەندان 2719

"مستەفا هیجری" لێپرسراوی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، به‌بۆنەی ٢ی ڕێبەندان، ساڵڕۆژی دامەزرانی کۆماری کوردستان، لە تویتێری خۆیدا پەیامێکی بڵاو کردەوە.

"هیجری" لەو تویتەدا نووسیویەتی: "لە ٢ی ڕێبەندانەوە کە ئاسۆی ئاوەزی ڕزگاریخوازانەی گەلی کورد گەیشتە ئاستێکی نوێ لە درەوشاوەیی، خەباتمان کەند و کۆسپ، بەرزی و نزمی، نسکۆ و دابڕانی زۆری بە خۆیەوە بینیوە. بەڵام با دۆست و دوژمن ئاگادار بن، هێشتا لەسەر پەیمانی کۆمار ماوین و هەر لەو ڕێگایە هەنگاو دەنێین".

لێپرسراوی گشتیی حیزبی دێموکرات لە درێژەدا نووسیویەتی: "لە کۆسپەکانی ڕێگاش باکمان نییە. ئێمە زۆرین و پێکەوە دەگەینە ئامانج".