کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

منداڵانی قوتابخانە سەرەتاییەكانیش لە \"چەفیەی بەسیجی\" بێ بەش نەكران!

21:41 - 20 بەفرانبار 2715

كوردستان میدیا: لە چوارچێوەی بەكارهێنانی منداڵان بۆ ئامانجە ئیدئۆلۆژییەكانی خۆیان، بەرپرسانی وەزارەتی پەروەردەی ڕێژیمی ئێران بەردەوامن لە سەر تاقیكردنەوەی ڕێگا جۆراوجۆرەكان.

هەواڵنێری كوردستان میدیا لە ڕۆژهەڵاتی كوردستانەوە بە ماڵپەڕی كوردستان میدیا ڕایگەیاند كە بەرپرسانی خوێندنگا جۆراوجۆرەكانی كوردستان جیا لەوە كە لە قوتابخانەیەكی سەرەتایی لە شاری بۆكان چەفیەی بەسیجیان بە منداڵان داوە، لە هەمان كاتدا بەڵێنی دانی پارەیان بە وان داوە، ئەگەر ببن بە بەسیجی.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵنێری كوردستان میدیا بەكرێگیراوانی ڕێژیم لە نێو وەزارەتی پەروەردە ئەوەندە بە بەرنامەداڕێژراوی لە سەر مێشكی منداڵانی كوردستان كار دەكەن كە پێویستە مامۆستا نیشتمانپەروەرەكانی كوردستان لە قوتابخانەكانی كوردستان بە هەر شێوەیەك كە بۆیان دەكرێ، پێش بەو سیاسەتانەیان بگرن.

شایانی باسە كە كۆماری ئیسلامیی ئێران هەر لە سەرەتای هاتنە سەركارییەوە لە چوارچێوەی شۆڕشی فەرهەنگی! دەستی بە پاكسازیی خوێندنگا و زانكۆكانی ئێرانی كرد و لە ئاكامدا بە هەزاران كەس لە مامۆستا هەرە باش و لێهاتووەكانی وڵات بە ناچاری وڵاتیان بە جێهێشت.