كه‌ریم په‌رویزی
كاتێك له شوێنێك بێداد و سته‌م ده‌گاته لووتكه‌ی خۆی، بێگومان خه‌ڵك دژی ئه‌و بێدادییه ڕاده‌په‌ڕن. جا ئێسته ئه‌و بێدادییه زۆر ده‌مێ بێ كه ورده‌ورده كۆ بووبێته‌وه و به درێژایی ساڵانێكی دوور و درێژ، داد له كزی دابێ یان ڕووداوێك و قۆناخێك بێته ئاراوه و له ته‌له هه‌ستیاره‌كانی ژیانی خه‌ڵك بدا و سروودی ڕاپه‌ڕینیان لێ بژیێنێته‌وه؛ له هه‌ر دوو حاڵه‌تدا، خه‌ڵكی وه‌زاڵه‌هاتوون كه دێنه گۆڕه‌پان و چیدی له ماڵه‌وه دانانیشن بۆ چهرمهسهرییهكانیان بگرین و ده‌سته‌وئه‌ژنۆ چاو له داهاتووی ڕه‌شی خۆیان و نه‌وه‌كانیان بكه‌ن.
له زستانی ساردی ١٣٥٧دا پاش چه‌ند مانگێك خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی خه‌ڵك دژی ده‌سه‌ڵاتی سه‌رما و زوقم، گوڕوتینێكی زۆرتر به كووره‌ی خۆپیشاندانه‌كان درا و كۆشكی پاشایه‌تی به‌رگه‌ی ئه‌و ئاگره‌ی نه‌گرت و پاشای سه‌رشۆڕ هه‌ڵهات!
به‌ڵام ئه‌وه‌ی دیوی دزێوی مێژوو و ڕووداوه‌كان بوو، بریتی بوو له دزینی خولیا و ئاواته‌كانی خه‌ڵك. خه‌ڵك بۆ نه‌مانی بێدادی و نه‌مانی سته‌مكاری ڕاپهریبوون و به‌هه‌شتی داد و ئازادی و سه‌ربه‌ستییان له مێشكی خۆیان وێنا كردبوو كه تێیدا هه‌موو منداڵێك پاڵتۆیه‌كی گه‌رم و نانێكی خۆشی شه‌وان و كورسییه‌كی نه‌رم و باشی له قوتابخانه‌ی بارهێنان بۆ داهاتوو ده‌ست ده‌كه‌وێ و زمان ته‌نیا بۆ وتنه‌وه‌ی وشه‌ی ئازادی وه‌گه‌ڕ ده‌خرێ و خۆشه‌ویستی و ژیان ده‌هۆنێته‌وه! به‌ڵام له‌ناكاو له نێو مانگدا وێنه‌ی دڕندهیهكیان لێ بوو به ڕزگاریبهخش!
ڕێژیمی جێگرتوو له تاران به فرتوفێڵی جێخستنی وێنه‌ی دڕنده له نێو مانگی خه‌یاڵی خه‌ڵكدا، چاوی خه‌ڵكیان كوێر كرد تاكوو سه‌ر ئه‌رزی واقیع نه‌بینن و بۆ یهكەمجار له‌مێژووی سیاسه‌ت و ده‌سه‌ڵاتداریدا به ڕوونی دڕنده‌یه‌ك ڕایگه‌یاند شه‌ڕ نیعمه‌ته و خه‌ڵكیش پێیان وابوو ڕاست ده‌كا! له ڕه‌وتی دژهعهقڵ و دژههزربوونی ئه‌م ڕێژیمه‌دا ده‌یان و سه‌دان و هه‌زاران نموونه‌ی دیكه هه‌یه كه وتیان ئابووری بۆ مرۆڤ نییه و شه‌تره‌نج قه‌ده‌غه‌یه و وێنه‌ی ژن له‌سه‌ر دیوار و تیڤی پیاو هه‌ڵده‌خه‌ڵه‌تێنێ و شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ئا‌مریكا خێری بۆ خه‌ڵك تیایه و ڕێگای قودس به كه‌ربه‌لادا تێده‌په‌ڕێ و كۆشكی سپی ده‌كه‌ینه حوسه‌ینییه و تا كار گه‌یشته ئه‌و شوێنه كه ده‌ڵێن گه‌ر ته‌حریم بكرێین و بانكه‌كانمان پێوه‌ندییان له‌گه‌ڵ جیهان نه‌مێنێ به قازانجی ئابووریی ئه‌م وڵاته‌یه! بۆ ده‌رمانی په‌تای ماڵوێرانكه‌ری كۆرۆناش وتیان ته‌نیا دوعا بكه‌ن و ڤاكسهن قه‌ده‌غه‌یه! سوپای پاسدارانیش ده‌زگایه‌كی زێڕدۆزینهوهی هێنا و نیشانی دا و وتی ئه‌مه دهزگایەكه بۆ دۆزینه‌وه‌ی ڤایرۆس!
هه‌زاران نموونه‌ی دیكه‌ی له‌م شێوه وه‌كوو فه‌رمانی جه‌هاد دژی كورد و موشه‌كبارانكردنی ژن و منداڵ و كرده‌وه‌ی دیكه له بواری كۆمه‌ڵایه‌تی و ئیداره‌ی وڵات و مافی مرۆڤ و مافی نه‌ته‌وه‌كان، به‌ناوی ده‌سه‌ڵاتێكی نموونه بۆ ئیداره‌كردنی جیهان ئه‌نجام درا! ئه‌وه‌ی له ٤٣ ساڵی ڕابردوودا له ئێران ڕووی دا و تاریكبیرترین توێژی نێو كۆمه‌ڵگایه‌ك هاتنه سه‌ر ده‌سه‌ڵات، ته‌نیا و ته‌نیا به یه‌ك وشه ده‌توانین هه‌موو ماناكه‌ی ده‌رببڕین: مه‌رگی ئه‌ندێشه.