کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

مۆرە و بەکرێگیراوەکانی ڕێژیمی ئێران بە هاوکاریی هێزەکانی سپا باری کاسبکاران زەوت دەکەن

18:13 - 7 بانەمەڕ 2722

ئاژانسی هەواڵدەریی "کوردپا" بڵاوی کردووەتەوە ڕۆژی سیشەممە ٦ی بانەمەڕ، دوو هاووڵاتی بە ناوەکانی "عوسمان وەیسی"  تەمەن ٣٢ ساڵ کوڕی "خواکەرەم" و خەڵکی گوندی "گوڵچێر" و "کەیوان" ناسراو بە "کەیوان کەڵەوێنجەیی" خەڵکی شاری "مەریوان"، بە تەقەی ‌هێزەکانی سپای پاسداران بریندار کراون.

هێزەکانی سپا لە نزیک گوندی "حەسەن ئاوڵە" تەقەیان لەو دوو کەسە کردووە.

هێزەکانی سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئێران لە نزیک گوندی حەسەن ئاوڵە ویستبوویان دەست بەسەر کەرەستەی ئەو دوو هاووڵاتییەدا بگرن و پاش دەمەقاڵێ، بە چەکی تاپڕ، تەقە لە عوسمان وەیسی دەکەن و دواتر بە چەقۆ هێرشیان کردووەتەوە سەر کەیوان کەڵەوێنجەیی".

جیا لەوەش ڕێژیم دەستوپێوەندییەکانی دەنێریتە سەر ڕێگەی کاسبکاران و هەڕەشە لە خەڵک دەکەن و باجیان لێ دەستێنن.

ئەو دوو هاووڵاتییە بۆ نەخۆشخانەی "بوعەلیـ"ـی شاری "مەریوان" و "عوسمان وەیسی" بەهۆی قورسیی برینەکانیەو، ڕەوانەی نەخۆشخانەی "تەوحید"ی سنە کراوە.

"عوسمان وەیسی"، لەژێر چاوەدێریی پزیشکیدایە و بڕیارە نەشتەرگەریی بۆ بکرێ. ناوبراو خێزاندار و خاوەنی دوو منداڵە.