کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

مەهدی زانا سەردانی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموكراتی كرد

23:07 - 20 گەلاوێژ 2716

کوردستان میدیا: مەهدی زانا سیاسەتمەداری ناسراوی کوردی باکوور، سەردانی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانی کرد و لە سەر پرسی کورد و گۆڕانکارییەکانی ناوچە ئاڵوگۆڕی بیروڕایان کرد.

ڕۆژی سێ‌شەممە ڕێكەوتی ١٩ی گەڵاوێژی ١٣٩٥ی هەتاوی، مەهدی زانا، كەسایەتی و سیاسەتمەداری ناسراوی كوردی باكوور، سەردانی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران كرد و لە لایەن هەیئەتێکی حیزبی دێموکرات بە سەرپەرەستی مستەفا هیجری، سكرتێری گشتیی حیزبی دێموکرات، پێشوازی لێ كرا.

لەم دیدار و چاوپێكەوتنەدا، گۆڕانکارییەکانی ناوچە و پرسی كورد بەگشتی خرانە بەر باس و شرۆڤە كردن.

هەروها هەل‌ومەرج و ئەو دەرفەتە لەبارانەی كە لە ئاكامی ئەو گۆڕانکاریی و مڵملانێ هەرێمی و نێودەوڵەتییانە و هەروەها بەشداریی كاریگەر و چالاكانەی هێزە كوردییەكان لە شەڕی دژی تێرۆر و گرووپە توندڕەوەكان بە گشتی، و فاكتەرەكانی بەرەوپێش چوون و بەڕۆژەڤ‌بوونی پرسی كورد لە هەموو بەشەكانی كوردستاندا، بەشێك بوون لە باس و ئاخافتنەكانی ئەم چاوپێكەوتنە.

لە لایەكی دیكەوە ئاستەنگ و گرفتەكانی بەردەم بزووتنەوەی كورد بەگشتی، دەستنیشان كران و جەخت لە سەر پێویستیی هاوكاری و یەكگرتوویی هێزە كوردییەكان و كەڵک وەرگرتن لەو دەرفەتە مێژوویانەی كە ئەمڕۆ بۆ كورد هاتوونەتە ئاراوە، كرا.

مەهدی
مەهدی زانا سەردانی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموكراتی كرد

مەهدی
مەهدی زانا سەردانی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموكراتی كرد