کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ناوچە سنوورییەکانی کوردستانی ئێران لەلایەن هێزەکانی رێژیمەوە میلیتاریزه کراون

15:13 - 6 خەزەڵوەر 2713

کوردستان میدیا: دوابەدوای لە سێدارەدانی دوو زیندانیی سیاسیی کورد، کەشێکی ئەمنیەتی و نیزامی باڵی بەسەر ناوچە سنوورییەکانی کوردستانی ئێران و بە تایبەتی لە شارەکانی بانه، سەقز و مەریواندا کێشاوە.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رێژیمی ئێران بە زیادکردنی ژمارەی هێزە نیزامی و ئەمنییەتییەکانی خۆی لە ناوچە کوردنشینەکان، کەشێکی ئەمنییەتیی لەو ناوچانەدا زاڵ کردووە.
زاڵبوونی کەشی ئەمنیەتی لە شارەکانی بانه، مەریوان، سەقز و ناوچەکانی دیکەی کوردستانی ئێران، دوابەدوای لە سێدارەدانی \'\'حەبیبوڵڵا گوڵپەری‌پوور\'\' و \'\'رەزا ئیسماعیلی\'\' دوو زیندانیی سیاسیی کورد هاتووەتە ئاراوە.
دەست و پێوەندی و بەکرێگیراوانی رێژیمی ئێران لە ناوچەکانی بانه، مەریوان و سەقز لەلایەن سپای پاسداران و ئیدارەی ئیتلاعاتی رێژیمەوە فەرمانی \'\'ئامادەباش\'\'یان پێ دراوە.
هەنووکە ‌هێزە چەکدار و بە کرێگیراوەکانی سپای پاسداران لەنێو زۆربەی گوندەکانی ئەو ناوچانەدا مۆڵگەیان داناوە و لە شاخ و بەرزایی ناوچەکانیشدا جێگیر بوونە.