کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ناڕەزایەتیی نانەواخانەکانی ئیلام لە دابەش کردنی ناعادڵانەی ئارد

15:27 - 8 خەزەڵوەر 2713

کوردستان میدیا: پەخش و دابەشکردنی ناعادڵانەی ئارد لە ئاستی شاری ئیلامدا، تووڕەیی خاوەن نانەواخانەکانی لێکەوتووەتەوە


بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، نانەواخانەکانی ئیلام لە پەخش و دابەشکردنی ئارد لە شاری ئیلامدا ناڕازین و ئەو کێشانە دەخەنە ئەستۆی بەرپرسانی رێژیم.
نانەواخانەکانی ئیلام رایانگەیاندووە، هۆکاری سەرەکیی ئەو گرفتە بۆ پێکهێنانی باند و پارتی‌بازی و خزمە‌بازیی بەرپرسانی رێژیم دەگەڕێننەوە.
هاووڵاتییەکی دانیشتووی ئیلام لەپێوەندی لەگەڵ چۆنیەتیی پەخشی ئارد لە ئاستی شاری ئیلام بە ماڵپەڕی \'\'کوردستان میدیا\'\'ی راگەیاند: \'\'ئەگەر خاوەن نانەواخانەیە بتوانێ بەرتیل بدات یان خزم و کەس و کار، یان ئاشنای لە نێو فرمانداریی ئیلامدا هەبێت ئەوە بە ئاسانی دەتوانێ ئاردی سپی لە دەرەوەی نۆبەتدا وەربگرێت\'\'.
تەرخان نەکردنی پشکی ئارد، زیاد بوونی نرخی گەنم، کڕین و فرۆشی نایاسایی ئارد، قاچاخی گەنم بۆ وڵاتانی جیران وەکوو عێراق گرینگترین هۆکارەکانی دروست بوونی ئەو کێشانە لە نانەوایی‌یەکانی ئیلام دەزانن.
پێشتریش کەمیی نان و ئارد لە نانەواخانەکانی شاری سنە، ناڕەزایەتیی هاووڵاتییانی لێ کەوتبووەوە.