کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

نوێنەری حیزبی دێموکرات دیدارێکی لەگەڵ "مارتین پاتچێلت" پێک هێنا

13:00 - 16 پووشپەڕ 2720

ڕۆژی سێشەممە ١٠ی پووشپەڕ، "مستەفا قازیزادە"، نوێنەری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی ئاڵمان، دیدارێکی لەگەڵ "مارتین پاتچێلت" (Martin Patzelt) ئەندامی پارلمانی فراکسیۆنی حیزبی "دێمۆکرات مەسیحیی ئاڵمان " (CDU) و ئەندامی کۆمیسیۆنی مافی مرۆڤی پارلمان، سەبارەت بە مافی مرۆڤ پێک هێنا.

"قازیزادە" ڕایگەیاند کە لەو دیدارەدا "مارتین پاتچێلت" باسی ئەوەی کرد کە ڕێژیمی ئێران پێبەندی هیچ یاسانامە و پەیمانێکی نێونەتەوەیی نییە و بەردەوام مافی مرۆڤ پێشێل دەکات و سوور بوو لەسەر دیکتاتۆربوون و ناڕەوایەتیی ئەو ڕێژیمە.

هەروەها لەو کۆبوونەوەیەدا، "مارتین پاتچێلت" ئامادەیی خۆی بۆ پێکهێنانی بەرەیەکی بەرینتر لە کۆبوونەوەیەکی وەک کۆنفڕانسی ڕۆژنامەوانی یان ڕۆشنبیری لەسەر بارودۆخی ئێران بەگشتی دەربڕی کە هەر لایەنێک لە داهاتوودا دەتوانن لەو کۆنفڕانسەدا ڕا و بۆچوونی خۆیان دەرببڕن.

لەو دیدارەدا، نوێنەری حیزب لە ئاڵمان باسی لە کۆنگرەی نەتەوەکانی ئێرانی فێدراڵ کرد.