کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

نوێنەری حیزبی دێموکرات لە بریتانیا باسی لە دۆخی کوردستان کرد

11:02 - 14 پووشپەڕ 2721

نوێنەری بەشی پەیوەندییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە بریتانیا لەگەڵ بەرپرسی کۆمیتەی کاروباری دەرەوەی حیزبی لیبرال دێموکراتی بریتانیا کۆ بوویەوە.

"ڕزگار ئالانی" بە نوێنەرایەتیی پەیوەندییەکانی حیزبی دێموکرات لە بریتانیا ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ١٣ی پووشپەڕ لەگەڵ بەڕێز "فیل بێننیون" بەرپرسی کۆمیتەی کاروباری دەرەوەی حیزبی لیبرال دێموکراتی بریتانیا چاوپێکەوتنی پێک هێنا.

لەو چاوپێکەوتنەدا نوێنەری پەیوەندییەکانی حیزب باسێکی لە سەرمافی مرۆڤ لە کوردستان، گرتن، ئەشکەنجە و لە سێدارەدانی لاوانی کورد و هەروەها پێدانی چەند بەڵگە لەسەر مافی مرۆڤ لە کوردستان بە ناوبراو دا.

تەوەرێکی دیکەی باسەکان لەسەر دوایین هەڵبژاردنەکانی سەرکۆماری لە ئێران، وەزعی ئابووری لە کوردستان و بەرزبوونەوەی ڕێژەی بێکاری و هەروەها کوشتن و بریندارکردنی کۆلبەران بوو.