کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

نوێنەری حیزبی دێموکرات لە بولغارستان لە کۆبوونەوەیەکی سیاسیدا بەشداریی کرد

11:27 - 18 جۆزەردان 2720

سەید "حیشمەت حوسێنی" نوێنەری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی بولغارستان، لە کۆبوونەوەی بەرەی ''پێكەوە بۆ گۆڕان " заедно  за промяна" بەشداریی کرد.

نوێنەری حیزبی دێموکرات لە وڵاتی بولغارستان لەگەڵ چەند حیزبی دیکە، لەو کۆبوونەووەیەدا بەشداریی کرد.

ئامانج لەو کۆبوونەوەیە تاوتوێکردنی بەرنامە و چالاکییەکانیان بۆ قۆناغی دوای کۆرۆنا بوو.

نوێنەری حیزبی دێموکرات لە وڵاتی بولغارستان بەفەرمی بانگهێشتی ئەم دانیشتنە کرا و لەلایەن پڕۆفیسۆر "ئێلکساندێر تۆمۆف"، لێپرسراوی گشتیی ئەم بەرەوە پێشوازیی لێکرا.

بەرەی "پێكەوە بەرەو گۆڕان'' لە هەوڵی گۆڕانکاریی سیاسی و بەڕێوەبەری لە وڵاتی بولغارستانە و بەتەمای بەرینترکردنەوەی بەرە و بانگهێشتی حیزبەکانی دیکەن.

هاوکات ئەو بەرەیە لە هەوڵدایە خۆی بۆ هەڵبژاردنەکانی پارلمان ئامادە بکات.

نوێنەری حیزبی دێموکرات تێڕوانین و بۆچوونەکانی خۆی لەم دانیشتنەدا خستە بەردەم بەشداربووان.

بەرەی "پێكەوە بەرەو گۆڕان" پێکهاتووە لە حیزبەکانی: ''سوسیال دێموكراتی بولغارستان، ڤولت، كاوزە پڵوفدیڤ، پارتی ئازادی و پارتی ئورووپای ئەمن".