کوردستان میدیا: نوێنەری حیزبی دێموکرات له كانادا له‌گه‌ڵ جه‌یمز به‌زان، له حیزبی كونسێرڤهتیڤ له ده‌فته‌ری سه‌ره‌كیی به‌زان دیدار و چاوپێكه‌وتنی پێك هێنا.
ڕۆژی چوارشه‌ممه، ١ی رەشەمە، لە چوارچێوەی چالاكیی پێوەندییەكانی دەرەوەی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران، "كه‌ژاڵ محه‌ممه‌دی"، نوێنەری حیزبی دێموکرات لە کانادا، له‌گه‌ڵ جه‌یمز به‌زان، له حیزبی كونسێرڤهتیڤ له ده‌فته‌ری سه‌ره‌كیی به‌زان دیدار و چاوپێكه‌وتنی پێك هێنا.
لەم دیدارەدا، نوێنەری حیزب، چه‌ندین ڕاپۆرتی تایبەت لەسەر پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە ساڵی ٢٠١٧\ ٢٠١٨ كه به بیانووی جیاواز بانگهێشتی ئیتلاعات و ده‌سبەسەر و زیندانی كرابوون، ڕاپۆرتێك له‌سه‌ر تێرۆریزمی نێوده‌وڵه‌تی ڕێژیمی ئێران و تێرۆركرانی ٣٤٠ كادر و پێشمه‌رگه و ئه‌ندامی حیزب و دوو ڕێبه‌ری حیزب، ڕاپۆرتێك لەسه‌ر زیندانییانی سیاسی، باسێك له‌سه‌ر دۆسییەی ١٢ زیندانیی سیاسی محكووم کراو به زیندانی هه‌تاهه‌تایی، به‌یاننامه‌ی ناوه‌ندی هاوكاریی حیزبه‌كانی ڕۆژهه‌ڵات بۆ كۆنفڕانسی وەرشۆ و نامه‌یه‌ك له‌سه‌ر زمانی دایكی پێشکەش کرد.
له‌و دیداره‌دا، نوێنه‌ری حیزب هه‌روه‌ها سه‌ره‌نجی ڕێزدار بەزانی بۆ دۆسییەی زیندانییانی سیاسی كه حوكمی هه‌تاهه‌تایییان بۆ بڕاوەتەوە، وه‌ك دۆسییەی محه‌ممه‌د نه‌زه‌ری ڕ‌اكێشا و داوای كرد، كه له به‌رنامه‌ی كاری پارله‌مان و له حه‌وتووی (Iran Accountabilityweek) ساڵانه له پارله‌مانی كانادادا باس ده‌كرێت، باسی ڕه‌وشی ناله‌باری ڕۆژهه‌ڵات به‌گشتی و دۆسییەی زیندانییانی سیاسی و پێشێلكارییه‌كان له‌و حه‌وتوو كارییه باس بكرێت.
له به‌شێكی دیكه‌ی ئه‌و دیدار و چاوپێكه‌وتنه، نوێنه‌ری حیزب باسێكی له‌سه‌ر گرنگیی ئه‌و دێكۆمێنتانهی له‌سه‌ر تێرۆری سه‌رانی كورد كرد و داوای كرد كه له گه‌یاندنی ئه‌و دۆسییەی به حكوومه‌تی كانادا و ناوه‌نده یاسایییه‌كان هاوكار بن.
چاوپێكه‌وتنه‌كه به گۆڕینه‌وه‌ی بیروڕا و بۆچوون له نێوان نوێنه‌ری حیزب و ڕێزدار جه‌یمز به‌زان كۆتایی پێ هات.