کوردستان میدیا: "کەژاڵ محەممەدی" نوێنەری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی کانادا لەگەڵ "تام کمچ" کۆ بوویەوە و کۆمەڵێک باسی تایبەت بە کوردستانی ڕۆژهەڵات، حیزبی دێموکرات و ڕێژیمی ئێران خستە بەر باس.
ڕۆژی چوارشه‌ممه، ڕێکەوتی ٢ی خەزەڵوەری ١٣٩٧ی هەتاوی، "كه‌ژاڵ محه‌ممه‌دی"، نوێنه‌ری حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران له كانادا له دیدار و چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ پارلهمهنتار، "تام كمچ"، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی هاوڕێیانی كوردستان له پارله‌مانی کانادا و ئه‌ندام پارلەمان له حیزبی كۆنسێرڤاتیڤ کردەوەی تێرۆریستیی ١٧ی خەرمانانی ڕێژیمی ئێرانی بۆ سه‌ر بنكه و باره‌گه‌كانی دێمووكرات و كه‌مپی ئاواره‌كان، له سێداره‌دران و زیندانیكردنی زیاتری چالاكانی سیاسی، تۆپبارانی سنووره‌كانی ڕۆژهه‌ڵات و باشوور، ڕه‌وشی ناله‌باری كوردستان و ئێران له دوای گه‌مارۆ ئابوورییه‌كانی ئا‌مریكا، زیاتر میلیتاریزه‌كردنی كوردستان، مانگرتنه گشتییەکی ڕۆژهه‌ڵات، خەباتی ڕاسان و حزووری پێشمه‌رگه له ڕۆژهه‌ڵات و بوونی ڕێژیمی ئێران وه‌ک هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر نه‌ک هه‌ر كورد، به‌ڵكوو خه‌ڵكی ئێران، ناوچه‌كه و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی دونیای ده‌ره‌وه هاتنه به‌ر باس.
له‌و چاوپێكه‌وتنه‌دا كه له ده‌فته‌ری سه‌ره‌كی كمچ له پارله‌مان ڕێكخراو بوو، نوێنه‌ری حیزب باسی هێرشه تێرۆریستییه‌كه‌ی ڕێژیمی ئێران و شه‌هید بوونی ١٦ سیاسه‌توان و پێشمه‌رگه‌ی دێموكرات و بریندار بوونی زیاتر له ٥٠ پێشمه‌رگه و خه‌ڵكی سڤیل، له سێداره‌درانی چه‌ندین چالاكوانی مه‌ده‌نی و سیاسی، كوژران و برینداركردنی كۆڵبه‌ران ئه‌وان هاتنه به‌ر باس.
له به‌شێكی دیكه‌ی باسه‌كاندا، باسێك له سه‌ر مانگرتنه گشتییەکەی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان و ڕۆڵی ناوه‌ندی هاوکاریی حیزبه‌كانی كوردستانی ئێران و هاوده‌نگی ڕۆژهه‌ڵات كاردانه‌وه‌ی ڕێژیمی ئێران باس كرا.
نوێنه‌ری حیزب هه‌روه‌ها باسێ له‌وه‌ش كرد كه ناوه‌ندی هاوکاریی حیزبه‌كانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان له ٢٦ جولای له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا باسی له ئه‌گه‌ری هێرشی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ سه‌ر حیزبه‌كانی رۆژهه‌ڵات كردبوو و ساڵێك پێشیش لە نامه‌ی ڕه‌سمیدا بۆ پارله‌مان و كمچ ناردبوو کە ئه‌گه‌ری هێرشی سپای پاسداران و دار و ده‌سته‌كه‌ی له عێراق بۆ سەر حیزبی دێموکرات هەیە.
نوێنه‌ری حیزب باسی له‌وه‌ش كرد كه بێده‌نگی و بێ هه‌ڵوێستیی ده‌وڵه‌تان و نوێنه‌رایه‌تی ئه‌وان له هه‌رێمی كوردستان به‌رامبه‌ر به‌و ڕاگه‌یاندراوه ڕێگه خۆشكه‌ر بوو بۆ ڕێژیمی ئێران که هێرش بكاته سه‌ر دێموكرات و كه‌مپی ئاواره‌كان.
له به‌شێكی دیكه‌ی ئه‌و چاوپێكه‌وتنه، نوێنه‌ری حیزب جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه هێرشی تێرۆریستی و كوشتن و كوشتار له كوردستان و زیاتر میلیتاریزه‌كردنی كوردستان وه‌ها ناكات كه حیزبی دێموكرات ده‌ست له ڕاسان هه‌ڵبگرێت، به‌ڵكوو ڕاسانی ڕۆژهه‌ڵات ڕۆژ له دوای ڕۆژ به‌هێزتر ده‌بێت و كچان و كوڕانی نیشتمانپه‌روه‌ر به ڕاسانی ڕۆژهه‌ڵات په‌یوه‌ست ئدەبن.
نوێنه‌ری حیزب هه‌روه‌ها باسی له‌وه‌ش كرد، كه ئامانجی ڕاسان، گرێدانی خه‌باتی شاخ و شاره و لێره پێشمه‌رگه ڕۆڵی ئۆرگه‌نایزه‌یشن و پاڵپشتییه له خه‌باتی شار. نوێنه‌ری حیزب هه‌روه‌ها باسی له‌وه‌ش كرد كه له هه‌مووی چوونهوهكانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان هیچ كاتێك هێزی پێشمه‌رگه هێرشی بۆ سه‌ر داگیركه‌ر نه‌كردووه به‌ڵكوو له زۆربه‌ی تێكههڵچوونهوهكان، پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به‌رگریان له خۆیان كردووه.
نوێنه‌ری حیزب هه‌روه‌ها باسی له‌وه‌ش كرد كه ڕێژیمی ئێران به بیانووی جوداخوازی و "ئه‌منییه‌تی میللی" كوردستانی زیاتر میلیتاریزه كردووه و ده‌ستی داوه به ڕه‌شه‌كوژی و ئێعدامی زیندانیانی سیاسی. نوێنه‌ری حیزب هه‌روه‌ها باسی له‌وه‌ش كرد كه سه‌رانی ڕێژیمی ئێران، حیزبی دێموكرات به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن كه گوایه ئه‌وان هاوكاری له ئا‌مریكا و سعودیه و ئیسرائیل وه‌ر ده‌گرن و هه‌ده‌فیان كاری تێرۆریستی و شێواندنی ئه‌منیه‌تی ئێرانه.
ئه‌و قسانه‌ی ڕێژیمی ئێران له كاتێكدایه كه حیزبی دێموكرات به درێژایی ٧ ده‌یه سیاسه‌تی سه‌ربه‌خۆی هه‌بووه و له ٤٠ ساڵی ڕابردووش‌دا سه‌لماندوویه‌تی کە دێموکرات هیچ كات سه‌ر به هیچ لایه‌نێك نه‌بووه و پشتی ته‌نها به خه‌ڵكی ڕۆژهه‌ڵات و پێشمه‌رگه‌كانی قایم بووه.
محەممەدی باسی له‌وه‌ش كرد كه كورده‌كان و حیزبی دێموكرات هیچ كاتێك ده‌ستیان بۆ تووندوتیژی نه‌بردووه و تێرۆریزمیی ده‌وڵه‌تی، یان هه‌ر چه‌شنه تێرۆر و تۆقینێكان ئیدانه كردووه.
نوێنه‌ری حیزب له درێژه‌ی باسه‌كه‌ی جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه ڕێژیمی ئێران نه‌ك هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر نه‌ته‌وه‌ی كورد، به‌ڵكوو ئه‌و ڕێژیمه تێرۆریست و تێرۆریستپه‌روه‌ره هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر خه‌ڵكی ئێرانی فره نه‌ته‌وه و ناوچه‌كه و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی دونیای ده‌ره‌وه. ئه‌و ڕێژیمه سه‌ره‌ڕۆیه به كرده‌وه تێرۆریستییه‌كانی، پاڵپشتی و شه‌ری نیابه‌تی له سووریه و یه‌مه‌ن و پاڵپشتی له گرووپه تووندڕه‌وه‌كانی له عێراق و كاره تێرۆریستییه‌كه‌ی سه‌ر شاری كۆیه بۆ جارێكی دیكه به دونیای نیشان دا كه ئه‌و ڕێژیمه هیچ بڕوای به بنه‌ما مرۆییه‌كان نیه‌و و هیچ ڕێزێكیشی بۆ سه‌روه‌ری وڵاتان نیه.
نوێنه‌ری حیزب سپاسی حیزبی كۆنسێرڤاتیڤی كرد كه ئه‌و هێرشه‌ی ئیدانه كرد و نیگەرانی خۆی له مه‌ڕ بێده‌نگی حكوومه‌تی كانادا له‌سه‌ر ئه‌م كاره تێرۆریستیه ده‌ربڕی.
له به‌شێكی دیكه‌ی باسه‌كه، نوێنه‌ری حیزب باسی له ڕه‌وشی ناله‌باری لێقه‌وماوه‌كانی زهویلهرزهكهی كرماشان كرد كه چۆن دوای ساڵێك هێشتاكه ئه‌وان هه‌ر له سه‌ر شه‌قامه‌كان.
له كۆتای چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا، كمچ باسی له‌وه كرد كه ئه‌وان له حیزبی کۆنسێرڤافیڤ له‌سه‌ر دۆزی ڕه‌وای كورد باسیان كردووه و سیاسه‌تی ڕوونیان هه‌بووه و پاڵپشتی پێشمه‌رگه بوون له شه‌ڕ دژی داعش و چه‌ندین جاریش له پارله‌مان هه‌م بۆ خۆی و هه‌م پارله‌مه‌نتارانی حیزبه‌كه‌ی باسی دۆزی ڕه‌وای كوردیان كردووه. داوایان كردووه كه حكوومه‌ت پاڵپشتی كورده‌كان بكات.
كمچ هه‌روه‌ها باسی له‌وه‌ش كرد كه له ئه‌گه‌ری سه‌ركه‌وتنیان له هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی کانادا، ئه‌وان زانیاریی تایبەت ده‌نێرنه هه‌رێمی كوردستان. كمچ هه‌روها باسی له‌وش كرد كه ئه‌وان چه‌ند ساڵ پێش سه‌فاره‌تی ئێرانیان له كانادا داخستووه و ئێستهاش كار بۆ ئەوە دەکەن سپای پاسداران لە لیستە تێرۆر باوێن و وه‌هایان كردووه كه چیتر حكوومه‌ت باسی كردنه‌وه‌ی باڵوێزخانە ئێران له کانادا ناكات.
كمچ هه‌روه‌ها نیگەرانیی خۆی له‌سه‌ر سیاسه‌تی حكوومەت به‌رامبه‌ر به ئێران و بێده‌نگیی ئه‌وان سه‌باره‌ت به ڕه‌وشی ناله‌باری كورده‌كان ده‌ربڕی و باسی كرد كه ئه‌وان له هه‌موو ده‌رفه‌تێك كه‌ڵک وه‌رده‌گرن بۆ زیاتر ئاگاداركردنه‌وه‌ی پارلهمهنتاران له‌سه‌ر كورده‌كان.