کوردستان میدیا: نوێنه‌ری پێوه‌ندییه كوردستانییه‌كانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، له كۆبوونه‌وه‌ی كۆمیته‌ی هاوكاریی هێزه سیاسییه‌كانی كورد و كوردستانی له سوئید، به‌شداری کرد.
ڕۆژی شه‌ممه، ٢٧ی ڕێبەندان، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌رین له ناوه‌ندی گوڵان له ستۆكهۆڵم بۆ حیزب و ڕێكخراوه‌كانی ئه‌ندام له كۆمیته‌ی هاوكاریی هێزه سیاسییه‌كانی كورد و كوردستانی لە وڵاتی سوئید به‌ڕێوه چوو.
" ئەمیر سوڵتانی"، نوێنەری پێوەندییە کوردستانییەکانی حیزبی دێموکرات لەو وڵاتەدا تێیدا بەشدار بوو.
ته‌وه‌ره‌ی باسه‌كانی كۆبوونه‌وه‌كه بریتی بوون له: ئاوڕدانه‌وه‌یه‌ک له كار و چالاكییه‌كانی "کۆمیتەی هاوكاری" له چه‌ند مانگی ڕابردوو و هه‌روه‌ها چه‌ند باسی گرینگی دیكه‌ی لە خۆ گرتبوو.
یه‌كه‌م: باسێكی تێروته‌سه‌ل بە نیسبەت هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییەکانی باكووری كوردستان، كه ڕۆژی ٣١ی ئاداری ئه‌مساڵ به‌ڕێوه ده‌چێت و بۆ یه‌كه‌مجار دوو پارتی سیاسیی کوردی (پارتیا سۆسیالیستا كوردستانێ و پارتیا ئازادیا كوردستانێ) هاوپه‌یمانییه‌كیان پێك هێناوه و پێكه‌وه به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كانی باكووری كوردستان ده‌بن.
دووه‌م: باسێک ده‌رباره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی سووچی كه له نێوان ڕووسیه و ئێران و توركیه‌دا به‌ڕێوه چوو، هه‌روه‌ها ڕۆڵی نگاتیڤانهی ئێران، توركیه له سووریه و ڕۆژئاوای كوردستان کەوتە بەرباس.
سێهه‌م: باسێک لەسەر كۆنفڕانسی وه‌رشۆی پێته‌ختی له‌هستان له باری ئاشتی و ئاسایش له ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاستدا، كه له لایه‌ن ئامریكاوه ڕێك خرابوو.
لەم كۆبوونه‌وه‌دا جارێكی دیكه ڕۆڵی تێكده‌رانه‌ی ڕێژیمی ئێران له ناوچه‌كه‌دا و زیانه‌كانی له‌سه‌ر كوردستان باس كرا.
چواره‌م: كۆمیته‌ی هاوكاری، داوای له هێزه‌كانی باشووری كوردستان کرد، كه به گیانێكی برایه‌تی و نیشتمانپه‌روه‌رانه‌وه هه‌ڵسوكه‌وت بكه‌ن و بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌نگاوی جیدی و به‌په‌له هەڵ بگرن و له‌م باره‌وه بریار درا كه نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی به‌رپرسانی هەرێمی كوردستان بكرێت و به‌په‌رۆشبوونی خۆیان بۆ وه‌دواكه‌وتنی پێكهێنانی حكوومه‌تی هەرێمی كوردستان ڕابگه‌یه‌نن.