کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

نوێنەری پێوەندییەکانی حیزبی دێموکرات سەردانی شۆرای شاری "ستۆکهۆڵمـ"ـی کرد

12:30 - 15 پووشپەڕ 2721

"حەمید تەیمووری و جەمیلە حەسەنخاڵی" بە مەبەستی دیدار و چاوپێکەوتن لەگەڵ "کادیر کاسیرگا" چوونە شۆرای شاری ستۆکهۆڵم.

ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ١٤ی پووشپەڕ نوێنەری پێوەندییەکانی حیزبی دێموکرات "حەمید تەیمووری و جەمیلە حەسەنخاڵی" بە مەبەستی دیدار و چاوپێکەوتن لەگەڵ "کادیر کاسیرگا" چوونە شۆرای شاری ستۆکهۆڵم.

 "کادیر کاسیرگا" پارلمانتار بوو کە لەسەر لیستی سوسیال دێموکرات کە هەڵبژێردرا بۆ شۆرای شار و ئێستا لە شۆرای شار دەست بەکار بووە.

بەشێک لەم چاوپێکەتنە بە مەبەستی پیرۆزبایی لە پۆستی نوێی ناوبراو و هەروەها قسەکردن لەسەر هەلومەرجی کوردستان و ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست و کوردستانی ڕۆژهەڵات بەتایبەتی.

لەم دیدارەدا باسی هەڵبژاردنی "ئیبراهیم ڕەئیسی" و دەنگنەدانی ڕێژەی زۆری خەڵک بە سەرکۆماری نوێ و دەستنیشانکردنی "ڕەئیسی" لەلایەن شەخسی دیکتاتۆری خامنەیی کرا.

 باس لە کارنامەی ڕەئیسی کرا کە پڕە لە کارەساتی مرۆیی کە بە بەرچاوی جیهانەوە ئەنجامی داوە. لە ماوەی ٣٠ ساڵی ڕابردوودا تەواوی جینایەتی ئێعدام و هەڵواسین و کوشذتن و سەرکوتی خۆپێشاندەران هەمووی بە دەستووری "ڕەئیسی" بووە. ناوبراو بڕیاری کوشتنی بەسەر هەزاران کەسدا سەپاندووە لە گرتووخانەکاندا.

 لەو خەراپتر ئێستا "غوڵامحوسێن مۆحسێنیی ئێژەیی" هێناوە بۆ "ڕەئیسی" دادگای باڵای ئێران کە ئەویش دەستی بە خوێنی هاووڵاتیان سوورە. هەڵبەتە هەڵبژاردنی ئەمجارەی ئێران تەنیا ناوی هەڵبژاردن بوو، دەنا ئەمە شانۆیەک بوو بۆ فۆرمالیتەکردن و بەیاساییکردنی هەڵبژاردنی خۆیان و مانەوەی ڕێژیمەکەیان.

باسی هەلومەرجی ئێران کرا کە ڕێژەی هەڵواسینەکان بەرز دەبێتەوە. ژیانی خەڵکی ڕۆژ دوای ڕۆژ سەختتر دەبێ، نەبوونی بژیوی ژیان، نەبوونی بەرق و ئاو، نەبوونی دەواو دەرمان، کێشەی کۆرۆنا کە هیچیان بۆ خەڵک چارەسەر ناکەن و تەنیا پەیمانی درۆ بەخەڵک دەدەن.

باسی هەلومەرجی کوردستان کە چەند قات لە هەلومەرجی ئێران خەراپترە. گرتن و کوشتن بەردەوامە، ئاگرتێبەردانی دارستانەکان، تاڵانی سەرچاوە ئاوییەکان، کانزا ژێر زەوییەکان، میلیتاریزەکردنی کوردستان بەردەوامە. ناردنی ئەرتش و سپا بۆ سەر سنوورەکان و کوشتنی کۆڵبەران و خەڵکی مەدەنی درێژەی هەیە. هاوکات دەستێوەردانەکانی ئێران لە ناوچە، گرفتێکی ترە و دیارنەبوونی وتووێژەکان لەسەر چەکی ناوکی لەلایەن ئامریکا و ئورووپا و ئێران و بەهێزبوونی لە ناوچەکە کارەسات دەخولقێنێ.