
کوردستان میدیا: سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە نامەیەکدا، سپاس و پێزانینی خۆی ئاراستەی لێپرسراوی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانی کرد.
دەقی نامەکە بەم چەشنەیە:
بەڕێز مستەفا هیجری
لێپرسراوی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
سڵاو و ڕێز؛
بە خۆشحاڵییەوە پەیامی پیرۆزباییتان بۆ هەڵبژاردنم بە سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێگەیشت.
زۆر سپاستان دەکەم، هیوادارم هەموو لایەک بتوانین بۆ سەقامگیری و قووڵکردنەوەی لێکتێگەیشتن، ئاشتی، تەبایی، پێکەوەژیان و لێبوردەیی، لەپێناو داهاتوویەکی باشتردا کار بکەین.
هیوای تەندروستی و بەختەوەریتان بۆ دەخوازم.
هەر سەرکەتوو بن.
نێچیرڤان بارزانی