كه‌ریم په‌رویزی
خه‌بات چ بۆ گۆڕانكاری له نێو سیستمێك‌دا و چ بۆ وه‌لانانی سیستمێك و هێنانی سیستمی دیكه هه‌ندێ تایبه‌تمه‌ندیی خۆی هه‌یه كه له جێبهجێنهبوونیاندا یان خه‌باته‌كه به ئاكام ناگا، یان به‌لاڕێدا ده‌ڕوا، یان به تێچوویه‌كی زۆر زۆرتر و له مه‌ودایه‌كی زه‌مانیی زۆر زۆرتردا به هه‌ندێ له مه‌به‌سته‌كانی ده‌گا.
له وڵاتی به‌ڵالێدراوی ئێران‌دا كه سیستمی فاشیستی- پاوانخوازی له سه‌ر كورسیی ده‌سه‌ڵاته، خه‌بات بۆ گۆڕانی ئه‌م سیستمه و ڕووخانی له‌ئارادایه و گرووپی جیاواز بۆ وه‌لانانی كار ده‌كه‌ن به‌ڵام تا ئێستا سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون له ڕووخانی ڕێژیم‌دا و گرووپه دژبه‌ره‌كان هه‌ر له سه‌ر دژبه‌ریی خۆیان به‌رده‌وامن و سیستمی دڕنده‌ی زاڵیش له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاته و تاوانی زۆرتر ده‌خوڵقێنێ.
هۆكاری مانه‌وه‌ی ئه‌م سیستمه هه‌م فاكتۆری نێوخۆیی و هه‌م فاكتۆری ده‌ره‌كی هه‌یه و یه‌كێك له فاكته‌ره گرنگه‌كان بۆ هه‌ره‌سهێنان و وه‌لانرانی ئه‌م سیستمه دڕنده‌یه، پێكهاتنی هاوپێوه‌ندی و هاوكارییه‌كی گرووپه دژبهرهكانه كه بتوانن خۆیان وه‌كوو سیستمی جێگره‌وه پێناسه بكه‌ن.
باس له‌م خاڵه ساڵانێكی زۆره له نێو ئۆپۆزیسیۆنی ڕێژیمی ئێران‌دا ده‌كرێ كه‌چی هێشتاش ئه‌و هاوپێوه‌ندی و هاوكارییه به‌ربڵاوه كه بتوانێ ئاڵترناتیڤی ڕێژیم بێ پێك نه‌هاتووه! جیا له هه‌موو ورده‌كارییه‌كانی دیكه و باس له‌و گرفتانه‌ی له سه‌ر ڕێگا هه‌ن، یه‌ك فاكته‌ری سه‌ره‌كی بۆ پێكهاتنی وه‌ها ئێئتلاف و هاوكارییه‌ك بۆ پرسێكی سه‌ره‌كی به‌ناوی "تێگه‌یشتن له هاوكاری" ده‌گه‌ڕێته‌وه.
كاتێك سیستمێك ده‌توانێ خۆی وه‌كوو ئاڵترناتیڤی سیستمی دیكه نیشان بدا كه له پێشدا گوتارێكی جێگره‌وه ساز بكا و له‌باری گوتارییه‌وه بتوانێ خۆی به دیمه‌ن و گوتارێكی به‌هێزتر و گشتگیرتر له گوتاری ئێكسپایه‌ری ڕێژیم نیشان بدا. له دروستبوونی وه‌ها گوتارێكدا، دەرگای هاوكاری بۆ هێزه‌كانیش ده‌كرێته‌وه و خۆیان ده‌توانن له ژێر هاوپێوهندییهك كه ئه‌و گوتاره پێناسه‌ی ده‌كا جێ بكه‌نه‌وه. دروستبوونی وه‌ها گوتارێكی گشتگیریش به‌نده به ڕوانگه‌ی دروست بۆ هاوكاری كه هه‌موو پاژ و لقه‌كانی نێو چه‌تره گشتییه‌كه وه‌كوو یه‌ك و هاوتا ببینێ و ڕوانگه‌كه‌ی ڕوانینی هاوئاستی بێ. گه‌ر كه‌س یان گرووپێك به ڕواڵه‌ت باس له پێكه‌وه‌بوون بكا، به‌ڵام له ڕوانگهكهیدا خۆی به شتی ڕه‌سه‌ن و كۆڵه‌كه دابنێ و ئه‌وانی دی به لق و پۆپێك كه ده‌توانن به ده‌وری ئه‌مه‌وه كۆببنه‌وه له‌ڕاستیدا ئه‌و بانگه‌شه‌ی پێكه‌وه‌بوون ناكا به‌ڵكوو بانگه‌شه‌ی له‌گه‌ڵ منبوون ده‌كا! ئه‌م بانگه‌شه‌یه ناتوانێ گوتاری ئاڵترناتیڤ به‌رهه‌م بێنێ به‌ڵكوو درێژكه‌ره‌وه‌ی هه‌مان گوتاری به‌درێژایی سه‌ده‌ی ڕابردووه كه خۆی به زاتێكی پیرۆز داده‌نێ و ئه‌وانی دی ته‌نیا شوێنكه‌وتوو و ده‌روێشن!
بۆ ئه‌وه‌ی له بازنه‌ی چوار ده‌یه‌ی ڕابردوو ده‌ربچین و گرووپه‌كانی نێو به‌ره‌ی به‌ربڵاوی دژ به ڕێژیمی ئیسلامیی تاران، بتوانن چه‌تری كۆكه‌ره‌وه دروست بكه‌ن، ده‌بێ له ڕوانگه‌ی بنه‌مایی بۆ هاوكارییه‌وه ده‌ست پێ بكه‌ین كه ئایا ده‌مانه‌وێ هاوكار بین و یه‌كدی وه‌كوو هاوهه‌نگاو ببینین، یان یه‌كێ خۆی به كرۆكه پیرۆزه‌كه ده‌زانێ و له‌سه‌ر خێر و لوتفه‌وه لایه‌كیش له‌وانی دی ده‌كاته‌وه و ئیجازه‌یان پێ ده‌دا كه شوێنكه‌وتووی بن! چ نه‌ته‌وه‌كانی ژێر سته‌م و چ هه‌ر گرووپێكی سته‌ملێكراوی دیكه ناتوانن و قبووڵ ناكه‌ن كه شوێنكه‌وتوو بن، به‌ڵكوو ئاماده‌ی هاوهه‌نگاوی و هاوكاری له به‌رزییه‌كی هاوئاستدان.