كه‌ریم په‌رویزی
مرۆڤ له پیاسه‌ی ئه‌م جیهانه‌دا زۆرجار هه‌ست به ته‌نیابوون ده‌كات. ئه‌و هه‌ستی ته‌نیاییه هه‌ندێ كات له‌به‌ر چۆڵه‌وانیی دهوروبهركهیه و هه‌ندێ جاریش به‌هۆی گرفته ده‌روونییه‌كانه‌وه كه به‌ره‌وڕووی ده‌بێته‌وه، پێی وایه له‌م جیهانه‌دا ته‌ریك كه‌وتۆته‌وه و گومانی له هه‌موو شت و هه‌موو كه‌س هه‌یه.
هه‌ستی ته‌نیایی له چۆڵه‌وانیدا زۆرجار ئێخه‌ی كه‌سانی كه‌م ته‌مه‌ن ده‌گرێ كاتێك له كۆڵانێكی تاریك و چۆڵدا تێده‌په‌ڕن یان به شوێنێكدا ڕێ ده‌كه‌ن كه كه‌سی لێ نییه و نیگه‌رانی و ترس سه‌رتاپایان داده‌گرێ و بۆ ئه‌وه ده‌نگه ده‌نگێك ساز بكه‌ن تاكوو هه‌ستی تهنیاییهكهیان بڕه‌وێته‌وه، له خۆوە ده‌ست ده‌كه‌ن به هاواركردن و به ده‌نگی به‌رز قسه‌كردن. ئه‌م هاتوهاواره، ده‌نگێكی دلێر و ئازا نییه تاكوو دوژمنه‌كانی بتۆقێنێ به‌ڵكوو هاواری ترس و زهندهقچوونه تاكوو گوێی له هاواری خۆی ببێته‌وه و هه‌ندێ وره به خۆی بدات.
ماوه‌یه‌كه كۆماری ئیسلامی و به‌تایبه‌ت سوپای پاسدارانهكهی ڕێك له‌و دۆخه‌دا چه‌قیون و هه‌ستی ته‌نیاییه‌كی زۆر توند دایگرتوون! ئه‌م ته‌نیاییه‌ی كۆماری ویلایه‌تی فه‌قیهی هه‌ر دوو لایه‌نی ته‌نیاییه‌كه ده‌گرێته‌وه، چوونكه هه‌م له‌به‌ر كرده‌وه‌كانی به‌ته‌واوی ته‌ریك كه‌وتۆته‌وه و له‌و ته‌نیایی و ته‌ریككه‌وتنه‌وه زۆر دژواره‌دا هه‌ست ده‌كات هه‌موو دونیا بوونه‌ته دوژمنی و وه‌همی پیلان دایگرتوون! پێیان وایه هه‌موو كه‌س و هه‌موو شوێنێك له پیلاندان بۆیان و بۆیه ده‌بینی له كرده‌وه‌یه‌كی له‌ناكاودا دۆستایه‌تی و پێوه‌ندیی چه‌ندین ده‌یه‌ی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان ده‌دۆڕێنێ و به قسه و لێدوانێكی نابه‌جێ، كێشه‌ی سیاسی و دیپلۆماتیك و ته‌نانه‌ت نیزامیش بۆخۆی دروست ده‌كات.
نموونه به‌رچاوه‌كانی له ماوه‌ی ڕابردوودا، له‌گه‌ڵ توركیه و ئازه‌ربایجان و عێراق و ... بینیومانه كه وای لێ هاتووه، خامنه‌یی و بانده‌كه‌ی، ده‌ڵێی سیڕهیان له خه‌رمانی خۆیان گرتووه!
له‌لایه‌كی دیكه‌وه ئه‌و هه‌ستی ته‌نیایی و ته‌ریك كه‌وتنه‌وه، ترسێكی قووڵی له لایان دروست كردووه و هه‌روه‌كوو ئه‌و منداڵه‌ی به ته‌نیایی له چۆڵه‌وانییه‌كدا ده‌ڕوا و ده‌ست ده‌كات به هاتوهاوار بۆ وره‌دان به خۆی!، كۆماری ئیسلامیش ڕێك كه‌وتۆته ئه‌و حاڵه‌ته‌وه و به هاتوهاوار ده‌یهه‌وێ دڵی لایه‌نگره‌كانی ڕابگرێ و بهسیجییهكانی دڵیان نه‌تۆقێ!
چه‌ند ڕۆژ پێش سوپای پاسداران هێرشی كرده سه‌ر كه‌شتییه‌كی نه‌وتبه‌ری ڤییەتنامی و عه‌مه‌لیاتێكی زۆر كۆمێدییان به‌ڕێوه برد و به هاوار ڕایگه‌یاند كه ئه‌وه كه‌شتییه‌كی ئێرانی له‌ده‌ست ئه‌رته‌شی ئا‌مریكا ده‌رهێناوه و وه‌كوو پاسدار سه‌لامی ده‌یگوت ئا‌مریكا عاده‌تی كردووه به‌رده‌وام له ئێران شكست بخوا! به‌ڵام دیوی ڕاسته‌قینه‌ی هه‌موو ئه‌و هه‌ڕه‌شه و گوڕه‌شه و مانۆڕه نیزامییانه ده‌یدا، چ له به‌رامبه‌ر ئازه‌ربایجان و چ له به‌رامبه‌ر كوردستان و چ له خه‌لیج و هه‌موو هاواره‌كانی دیكه‌ی، ته‌نیا و ته‌نیا هاواری چۆڵه‌وانین تاكوو گوێی له ده‌نگی هاواری خۆی ببێته‌وه و هه‌ندێك وره بگرێ. خامنه‌یی و بانده مافیاییهكهی، وه‌ها ته‌ریك كهوتوونەتەوه و هه‌ستی ته‌نیایی دایگرتوون کە ده‌ست بۆ گاڵته‌جاڕترین كرده‌وه‌كان ده‌به‌ن تاكوو تۆزێ ڕۆح به‌به‌ری پاسدار و بهسیجییهكانیاندا بێته‌وه و به زایه‌ڵه‌ی هاواریان، زاڵ بن به‌سه‌ر تهنیاییاندا، ده‌نا ئێستا له ژووری ئیسراحه‌تی خۆشیان به‌گومانن و لێی ئاسووده نین.