کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هاووڵاتیانی شاری شۆیشە لەگەڵ كێشەی پڕۆژەی \"گازی شار\"ی بەرەوروون

23:24 - 5 پووشپەڕ 2713

كوردستان میدیا: شارەوانی شاری شۆیشە لەئوستانی كوردستان بەمەبەستی پێدانی گاز بەماڵەكان داوای ماڵیاتی لێ‌كردوون.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەماڵپەڕی كوردستان میدیا، دوای تێپەڕینی زیاتر لەیەك ساڵ لەپڕۆژەی پێدانی گازی شاری بەماڵەكان، تەنیا ژمارەیەكی كەم لەهاووڵاتیانی ئەوشارە توانیویانە لەو پڕۆژەیە كەڵك وەربگرن.
شارەوانی شاری شۆیشە داوای بڕە پارەیەكی زۆری لەهاووڵاتیانی ئەو شارە كردووە و پێی وتوونە ئەگەر عەوارزی شارەوانی نەدەن، بەهیچ شێوەیەك گازەكانیان بۆ وەسل ناكەن.
هاووڵاتییەكی شاری شۆیشە لەو بارەوە وتی: شارەوانی داوای پارەی زیاتر لە ١٢ساڵی لەهاووڵاتیان كردووە و ئەو هاووڵاتییە ئاشكراشی كردووە، ئەمە لەحاڵێكدایە كە تەنیا ماوەی یەك ساڵە پڕۆژەی گاز لەشاری شۆیشە دەستی پێكردووە.
شاری شۆیشە ماوەی ١٢ساڵە بۆتە خاوەنی شارەوانی و ئەو ناوەندە دەیهەوێ‌پارەی عەوارزی ئەو دوازدە ساڵە لەخەڵكی بستێنێت.