کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

٤ هاووڵاتیی کورد لە سنە بریندار بوون

14:40 - 16 خەزەڵوەر 2713

کوردستان میدیا: تەقینەوەی گاز لە خانوویەکی شاری سنە، برینداربوونی ٤ هاووڵاتیی لێکەوتەوە.


ئەو تەقینەوەیە کاتژمێر ٦ی پێش نیوەڕۆ لە شارەکی \'\'نایسەر\'\' لە نزیک شاری سنە رووی داوە و باری تەندروستیی ٣ کەس لەو ٤ بریندارە نالەبار راگەیەنراوە.
سەرپێچی لە رێنمایی‌یەکانی خۆپاراستن لە کاتی کەڵک وەرگرتن لە ئامێرەکانی گەرم‌کەرەوە، ناستانداردیی شیلەنگ و کالوپەلەکان و نەبوونی چاودێری بەسەر کارخانەکانی بەرهەمهێنانی ئەو کەلوپەلانە لە هۆکارە سەرەکییەکانی روودانی ئەو تەقینەوە بوون.
پاش ئەو رووداوە برینداران رەوانەی نەخۆشخانەیەکی شاری سنە کراون.