کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هاووڵاتییەکی كوردی شۆرای ئاواییەكی سەر بە ورمێ‌ دەستبەسەر كرا

15:27 - 23 پووشپەڕ 2713

كوردستان میدیا: ئەندامێكی شۆرای ئاوایی شەیتان ئاوای سەر بە ورمێ‌لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەكانەوە دەسبەسەر كرا.

بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی كوردستان میدیا، چەند رۆژ لەمەوبەر فەردین مێهراب كە تازە بە شۆرای ئاوایی شەیتان ئاوا لەناوچەی دوڵ هەڵبژێردرابوو، لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەكانی سەر بە شاری ورمێەوە دەسبەسەر كراوە.
بەوتەی كەسانی ئاگادار، فەردین مێهراب بە حوكمی ئەوەی‌كە كورد بوو و لەهەمبەردا پاڵێوراوێكی دیكە بەناوی حەیدەر عەلی كە ئازەری بووە و دەنگی نەهێناوەتەوە، تۆمەتی بۆ فەردین هەڵبەستووە.

حەیدەر عەلی حوسیبی بەهاوكاری ژمارەیەك لەدەست و پێوەندییەكانی رێژیمی ئێران لەئاوایی شەیتان ئاوا ئیمزایان لەسەر فەردین كۆكردۆتەوە و بەهاوكاری یەكێك لەحیزبەكانی ئۆپۆزیسیۆنی رێژیمی ئێرانیان لەقەڵەم داوە.
ئەو هاووڵاتییە كوردە ماوەی ٦رۆژە دەسبەسەرە و لەگرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی رێژیم لەشاری ومێ‌راگیراوە.